ئەگەر سەگە فێرکراوەکەتت بەرەڵا کرد وناوی خودات هێنا، ئەوا هەرشتێکی گرت بۆت؛ بیخۆ
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عەدی کوڕی حاتمەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، من سەگە فێرکراوەکان دەنێرم، وڕاوم بۆ دەگرن، وناوی خودا دەهێنم (دەڵێم: بسم الله)؟ فەرمووی: «ئەگەر سەگە فێرکراوەکەتت بەرەڵا کرد وناوی خودات هێنا، ئەوا هەرشتێکی گرت بۆت؛ بیخۆ»، ووتم: ئەگەرچیش (سەگەکان ڕاوەکە) بکوژن؟ فەرمووی: «ئەگەرچیش بیانکوژن، هەتا ئەو کاتەى سەگێکیان لەگەڵدا نەبێت کە لەو کۆمەڵە (فێرکراوەدا) نەبن»، پێیم ووت: من ڕمێکی تیژ دەگرمە ڕاو دەیپێکێت؟ فەرمووی: «ئەگەر ڕمە تیژەکەت تێی گرت وڕاوەکەى پێکا؛ بیخۆ، وئەگەر بە شوێنێکی تری لێیدا ئەوا مەیخۆ*». وفەرموودەکەى شەعبی لە عەدیەوە هەمان گێڕانەوەیە بەڵام ئەمەى تێدا هاتووە: «مەگەر سەگەکە (لە ڕاوەکە) بخوات، ئەگەر خواردی ئەوا مەیخۆ، چونکە دەترسم سەگەکە بۆ خۆی ڕاوی کردبێت، وئەگەر سەگی تر هەبوو (لە ڕاوکردندا) لەگەڵ سەگە (فێرکراوەکەى) تۆدا ئەوا مەیخۆ، چونکە تۆ ناوى خودات هێناوە لەسەر سەگەکەى خۆت وناوی خودات نەهێناوە لەسەر سەگی تر». وتێیدا هاتووە: «ئەگەر سەگە فێرکراوەکەتت بەرەڵا کرد وناوی خودا بهێنە، ئەگەر هەرشتێکی بۆت گرت وبە زیندوویی پێی گەیشتی؛ سەری ببڕە، وئەگەر (بە ڕاوەکە) گەیشتی وکوژرا بوو وسەگەکە لێی نەخواردبوو؛ ئەوا بیخۆ، چونکە کاتێک سەگەکە دەیگرێت وەکو سەربڕینی وایە». وهەروەها تێیدا هاتووە: «ئەگەر ڕمەکەت گرت ناوی الله بهێنە». وتێیدا هاتووە: «ئەگەر ڕاوەکە دیار نەبوو ڕۆژێک یان دووان -لە گێڕانەوەیەکدا دوو یان سێ ڕۆژ- (ودۆزیتەوە) وتەنها شوێنەوارى تیرەکەت لەسەری دۆزییەوە، بیخۆ؛ ئەگەر ویستت، ئەگەر دۆزیتەوە لە ئاودا خنکا بوو؛ ئەوا مەیخۆ چونکە نازانیت ئاوەکە کوشتوویەتی یان تیرەکەت؟». *(پێکای: مەبەست ئەوەیە ئەگەر لاشەی ئاژەڵەکەى کون کرد وەکو سەربڕاو دەمرێت وگۆشتەکەى حەڵاڵ دەبێت، بەڵام ئەگەر بە شوێنێکی تری ڕمەکە لێیدا ئەوە وەکو ئەو وایە بە دار یان بەرد لێی درابێت وئاژەڵەکە کوژرا بێت ولێرەدا وەکو سەربڕاو نییە بۆیە گۆشتەکەى حەڵاڵ نییە)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

