هەر خێرێکم لە لا بێت؛ لە ئێوەى ناگرمەوە (پێتان دەبەخشم)، و هەرکەسێک خۆی بگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی؛ خودا قەناعەتی پێدەبەخشێت، وهەرکەسێک چاوی لە دەستی خۆی بێت؛ خودا دەوڵەمەندی دەکات، وهەرکەسێک هەوڵبدات ئارامبگرێت؛ خودا ئارامی پێدەبەخشێت، وهیچ کەسێک بەخشینێکی پێنەدراوە خێرتر وفراوانتر بێت وەکو ئارامگرتن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەندێک لە ئەنساڕەکان داواى (خێریان) لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد ئەویش پێیانی بەخشی، هەتاوەکو هیچ شتێک نەمایەوە، کاتێک هیچ شتێک نەمایەوە لەبەردەستیدا، پێیانی فەرموو: «هەر خێرێکم لە لا بێت؛ لە ئێوەى ناگرمەوە (پێتان دەبەخشم)، و هەرکەسێک خۆی بگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی؛ خودا قەناعەتی پێدەبەخشێت، وهەرکەسێک چاوی لە دەستی خۆی بێت؛ خودا دەوڵەمەندی دەکات، وهەرکەسێک هەوڵبدات ئارامبگرێت؛ خودا ئارامی پێدەبەخشێت، وهیچ کەسێک بەخشینێکی پێنەدراوە خێرتر وفراوانتر بێت وەکو ئارامگرتن».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

