پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى لەگەڵ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو».
Explanation
یەكەم: جبریل -علیه السلام- سەردانی دەكرد.
دووەم: خوێندنەوە وپێداچوونەوەی قورئان، مەبەست لێی پێداچوونەوەیە بە لەبەركردنەوە.
بۆیە جبریل -علیه السلام- پێداچوونەوەی پێدەكرد لە هەموو قورئاندا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وچاكەكارترین وخێرخوازترین وبەسوودترین مرۆڤ بوو بۆ خەڵكی خێراتر لە بایەكی خۆش وفێنك كە خوای گەورە دەینێرێت بۆ دابەزاندنی باران وڕەحمەت.
Benefits
ئامۆژگاری کردن بە سەخی بوون وبەخشندەیی لە هەموو کاتێکدا، وسوننەتە زیاد بکرێت لە مانگی ڕەمەزاندا.
هاندان بۆ زۆری بەخشین وچاكەكاری وزۆر خوێندنی قورئان لە مانگی ڕەمەزاندا.
لە هۆكارەكانی لەبەركردنی زانست ؛ بریتیە لە خوێندنەوە وپێداچوونەوەی لەگەڵ فێرخوازان وزانایان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

