بەڕاستی تەوبەیەکی کردووە ئەگەر دابەشبکرێت لە نێو حەفتا کەس لە خەڵکی مەدینە ئەوا بەشیان دەکات، ئایا هیچ شتێکی باشتر دۆزیوەتەوە لە ملكەچ بوون لە پێناو خواى گەورە ؟!
لە ئەبی نوجەید عیمرانی کوڕی حوصەینی خوزاعی -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک لە جوهەینەوە هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وسکی پڕبووە بەهۆی زیناوە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من شتێکم کردووە کە دەبێت سنوورم (حەدم) لەسەر جێبەجێ بکرێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى ال…

