Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 2.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
ئەدەب وحوکمەکانی گەشتکردن
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى کاروانەکە دەبوو، هانی لاوازەکانى دەدا، وسەری دەخستن بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر پشتی وشترەکەى بۆئەوەى بەرەو سەفەر کردن دەربچێت، سێ جار تەکبیرەی دەکرد، وپاشان دەیفەرموو: ( سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كنا له مُقْرِنِينَ وإنا إلى ربنا لـمُنْقَلِبُون )
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر پشتی وشترەکەی بۆئەوەى بەرەو سەفەر کردن دەربچێت، سێ جار تەکبیرەی دەکرد (دەیووت: الله أکبر)، وپاشان دەیفەرموو: «(«سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كُنَّا له مُقْرِنِينَ وإن…
ئەی کۆمەڵی موهاجیرین وئەنساڕەکان، هەندێک کەس لە براکانتان نە موڵکیان هەیە، ونە هۆز، بۆیە با یەکێکتان دوو پیاو یان سیان بۆ لای خۆی ببات
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ویستی غەزایەک (هەڵمەتی ڕزگارکردن) ئەنجامبدات، فەرمووی: «ئەی کۆمەڵی موهاجیرین وئەنساڕەکان، هەندێک کەس لە براکانتان نە موڵکیان هەیە، ونە هۆز (نە خزم وکەسوکار)، بۆیە با یەکێکتان دوو پیاو یان سیان بۆ ل…
تەقوای خودا بکە وتەکبیرات بکە لە هەموو شوێنێکی بەرزدا
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تەقوای خودا بکە (لە خودا بترسە) وتەکبیرات بکە* لە هەموو شوێنێکی بەرزدا»، کاتێک پیاوەکە دوور بووەوە، -صلى اللە…
ئەگەر سەربکەوتینایە؛ تەکبیراتمان دەکرد، وئەگەر دابەزینایە؛ تەسیبحاتمان دەکرد
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر سەربکەوتینایە؛ تەکبیراتمان دەکرد*، وئەگەر دابەزینایە؛ تەسیبحاتمان دەکرد**». لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وسوپاکانى سەربکەوتنایە بەسەر گردێکدا تەکبیراتیان دەکرد*، وئەگەر دابە…
ئەی خەڵکینە، نەرم ونیان بن دەرهەق بە خۆتان، ئێوە نە بانگی نەبیست ونە (بانگی) ئامادەنەبوو دەکەن، ئەو لەگەڵ ئێوەیە، ئەو دەبیستێت ونزیکە
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بوو لە سەفەرێکدا، هەرکاتێک دابەزینایە بۆ نێو دۆڵێک تەهلیلات* وتەکبیراتمان** دەکرد ودەنگمان بەرز دەبووەوە، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، نەرم ونیان بن دەرهەق بە…
مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئەوەی تووشی ئەوان بوو؛ بەسەر ئێوەیشدا ڕووبدات
لە عبد اللەی كوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕبووین بە لای خاكی حیجردا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمانی فەرموو: «مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئ…

