پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر پشتی وشترەکەى بۆئەوەى بەرەو سەفەر کردن دەربچێت، سێ جار تەکبیرەی دەکرد، وپاشان دەیفەرموو: ( سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كنا له مُقْرِنِينَ وإنا إلى ربنا لـمُنْقَلِبُون )
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر پشتی وشترەکەی بۆئەوەى بەرەو سەفەر کردن دەربچێت، سێ جار تەکبیرەی دەکرد (دەیووت: الله أکبر)، وپاشان دەیفەرموو: «(«سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كُنَّا له مُقْرِنِينَ وإنَّا إلى ربِّنا لـمُنْقَلِبُون، اللهم إنَّا نَسْأَلُك في سفرنا هذا البِرَّ والتَّقْوَى، ومن العمل ما تَرْضَى، اللهم هَوِّنْ علينا سفرنا هذا واطْوِ عنا بُعْدَه، اللهم أنت الصاحب في السفر، والخليفة في الأهل، اللهم إني أعوذ بك مِن وَعْثَاء السفر، وكآبة الـمَنْظر، وسوء الـمُنْقَلَب في المال والأهل والولد)*». وئەگەر بگەڕایەتەوە هەمان شتی دەفەرموو، وئەمەیشی بۆی زیاد دەکرد: «(آيبون تائبون عابدون لِربنا حامدون)**». ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بگەڕایەتەوە لە حەج وعومرە کردن، یان سەربکەوتایە بۆ سەر شوێنێکی بەرز یان گردێک، سێ جار تەکبیرەی دەکرد (دەیووت: الله أکبر)، وپاشان دەیفەرموو: «(لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شيء قدير، آيِبون، تائبون، عابدون، ساجدون، لربنا حامدون، صدَق الله وَعْدَه، ونصَر عَبْدَه، وهزَم الأحزابَ وحده)^». ولە گێڕانەوەیەکدا: ئەگەر بگەڕایەتەوە لە جەنگ یان حەج یان عومرە کردن. *(پاك وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی، كە ئەمەى بۆ ڕامكردووین (موسەخەر كردووین) وئێمەش دەسەڵاتمان نەبوو بەسەریدا، بەڕاستی لە دواڕۆژیشدا هەر بۆ لای ئەو خودایە دەگەڕێینەوە، خودایە ئێمە لەم گەشتەماندا داوای چاكە و خۆپارێزی وئەو كردەوانەت لێدەكەین كە تۆ پێی ڕازیت، خودایە ئەم گەشتەمان بۆ ئاسان بكە و دووریەكەیمان بۆ نزیك بكەرەوە، خودایە تۆ پارێزەرمان بە لەم گەشتەماندا وخانەوادەكەشمان بپارێزە، كە جێمان هێشتوون، خودایە من پەنات پێدەگرم لە ناڕەحەتی گەشت و شتێك كە ناڕەحەتمان بكات و -پەنات پێدەگرم- لە خراپی حاڵمان لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵ وخێزان)، **(گەڕاینەوە بە پەشیمانی لەتاوان، وهەروەها به پەرستش بۆ خودا و سوپاسگوزار وستایش كاریشین بۆ پەروەردگارمان)، ^(هیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییه كه شایستەی پەرستن بێت جگه له (الله)ی تاك و تەنیای بێ هاوەڵ نەبێت، موڵك وسامان وستایش بۆ ئەوه و بەسەر هەموو شتێكیشدا بە توانا و بە دەسەڵاتە، گەڕاینەوە بە پەشیمانی لە تاوان، هەروەها به پەرستش بۆ خودا وسوپاسگوزار وستایش كاریشین بۆ پەروەردگارمان، خودا ڕاستی كرد لەگەڵ بەڵێنەكەیدا و بەندەكەی خۆی سەرخست و خۆی بە تەنها کۆمەڵەی بێباوەڕانیشی تێكشكاند)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

