مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئەوەی تووشی ئەوان بوو؛ بەسەر ئێوەیشدا ڕووبدات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبد اللەی كوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕبووین بە لای خاكی حیجردا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمانی فەرموو: «مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئەوەی تووشی ئەوان بوو؛ بەسەر ئێوەیشدا ڕووبدات»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وشترەكەی خوڕی و بەپەلە تێپەڕی هەتا خاكی حیجری بەجێهێشت.
Explanation
Benefits
نابێت هیچ مرۆڤێك لە شوێنی ئەو سزادراوانە بژێت وتێیدا نیشتەجێ بێت چونكە ئەو كەسەی لە شوێنێك دەمێنێتەوە وتێیدا دەژێت ناتوانێت بەردەوام بگری، ونەهی كراوە لە چوون بۆ ئەم شوێنانە مەگەر بە گریانەوە نەبێت.
نەوەوی دەڵێت: ئەمە هاندانە بۆ وریایی لەكاتی تێپەڕبوون بە لای شوێنی نیشتەجێبوونی ستەمكاران، وئەو شوێنانەیشی خەڵكی تێیدا سزادراون، بەهەمان شێوە خێراكردن لەكاتی تێپەڕبوون بە لای دۆڵی (موحسیر)؛ چونكە خاوەن فیلەكان لەوێ تیاچوون، بۆیە پێویستە ئەو كەسەی تێپەڕ دەبێت بەم شوێنانەدا وریا بێت وهەست بە چاودێری بكات وبگری وبترسێت، هەروەها پەند لە ئەوانە وچارەنووسیان وەربگرێت، ودەبێت پەنا بە خوای گەورە بگرێت لەو تاوانە ولەو سزایانە.
نەهی كردن وهۆشداری شوێنی نیشتەجێبوونی گەلی (سەمود:ثمود) وگەلەكانی تریش دەگرێتەوە؛ كە هاومانان ولەو ئومەتانەن كە سزایان بۆ سەر دابەزی.
نەهی كردن لە دانانی ئەم شوێنانە بۆ گەشت وگوزار وسەیران وهاوشێوەكانی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

