حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».
Explanation
Benefits
کامڵێتی شەریعەتی ئیسلامی، و بەپەرۆشی لەسەر پارێزگاری كردن لە ئافرەت وپاراستنی.
باوەڕهێنان بە خواى گەورە وڕۆژی دوایی دەبێت ملکەچبوونی لەگەڵدا بێت بۆ شەریعەتی خواى گەورە، هەروەها دەبێت مسوڵمان سنوورەکانى شەریعەت بپارێزێت وتێی نەپەڕێنێت.
مەحرەمەكانی ئافرەت بریتین لە مێردەكەی یان ئەوانەی بۆ هەتاهەتایی حەرامە مارەی بكەن بەهۆی ڕەچەڵەكەوە، یان بەهۆی شیرپێدانەوە، یان بەهۆی ژن وژن خوازییەوە، ودەبێت مەحرەمەكە مسوڵمان وباڵغ وئاقڵ ومتمانەپێكراو وپشت پێبەستراو بێت؛ چونكە مەبەست لە مەحرەم بۆ پاراستنی ئافرەت وپارێزگاری كردنە لێی وجێبەجێكردنی كاروباریەتی.
سەبارەت بەو گێڕانەوانەی كە هاتووە دەربارەی ئەو ماوەی سەفەر كردنەی كە نابێت ئافرەت تێیدا بە تەنها سەفەر بكات مەگەر لەگەڵ مەحرەمێك نەبێت؛ بەیهەقی دەڵێت: سەرەنجام هەرشتێك پێی بووترێت سەفەر؛ ئەوا نەهی لێدەكرێت لە ئافرەت مەگەر لەگەڵ مێردەكەی یان مەحرەمێك بێت، ئینجا ماوەكەی سێ یان دوو یان یەك ڕۆژ بێت یان دوورییەكی دیاریكراو یان هەرشتێكی تر بێت؛ ئەمیش بەهۆی گێڕانەوە ڕەهاكەی ئیبن عەباس، كە كۆتا گێڕانەوەی (مسلم)ە: (نابێت ئافرەت سەفەر بكات مەگەر لەگەڵ مەحرەمێك نەبێت)، ئەمە هەموو شتێك دەگرێتەوە كە پێی بووترێت سەفەر كردن. وئەم فەرموودەیەی ئێمە لەخزمەتی داین یاسی دووری شەوێکی کردووە بەپێی حاڵی پرسیاركار وشوێن.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

