Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 119.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
وەحی بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دادەبەزی لە بەیانیەکی سارددا، وپاشان نێوچەوانى بە چڕی ئارەقی لێدەهاتە خوارەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تووشی ناڕەحەتی دەبوو کاتێک وەحی بۆ دادەبەزی ، ولێوەکانی دەجوڵاند
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بە ئەم (ئایەتە) کە خواى گەورە دەفەرموێت: {لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ} [القیامة: 16] واتە:{زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) بۆئەوەى پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا (لەبەرکردنیدا)}، (ئیبن…
بە دەنگتان قورئان بڕازێننەوە
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دەنگتان قورئان بڕازێننەوە».
هیچ شتێک مەنووسن لەوەى من فەرموومە، وهەرکەسێک شتێکی نووسیووە لەوەی من فەرموومە جگە لە قورئان؛ ئەوا با بیسڕێتەوە، وبە بێ هیچ حەرج وناڕەحەتیەک لە منەوە فەرموودە بگڕێنەوە، وهەرکەسێک بە ئەنقەست درۆ بە ناوی منەوە بکات؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێک مەنووسن لەوەى من فەرموومە، وهەرکەسێک شتێکی نووسیووە لەوەی من فەرموومە جگە لە قورئان؛ ئەوا با بیسڕێتەوە، وبە بێ هیچ حەرج وناڕەحەتیەک لە منەوە فەرموودە بگڕێنەوە، وهەرکەسێک بە ئەنقەس…
چەند خراپە بۆ کەسێک بڵێت: ئایەتی ئەوە وئەوەم لەبیر چوو، بەڵکو خۆی هۆکار بوو بۆئەوەى لەبیری بچێت، بەردەوام بن لە لەبەرکردنی قورئان چونکە خێراتر دەردەچێت لە دڵی پیاوان زیاتر لە (خێرایی) وشتر
لە عبد اللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چەند خراپە بۆ کەسێک بڵێت: ئایەتی ئەوە وئەوەم لەبیر چوو، بەڵکو خۆی هۆکار بوو بۆئەوەى لەبیری بچێت، بەردەوام بن لە لەبەرکردنی قورئان چونکە خێراتر دەردەچێت لە دڵی پیاوان زیاتر لە (خێ…
قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی
لە ئەبی ئومامەى ئەلباهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی^، دوو ڕووناکیەکە بخوێنن سورەتی -البقرة وآل عمران-، ڕۆژی قیامەت دێن وەکو دوو هەور وان، یا…
ئایا فەرمانى ئەمەتان پێکراوە؟ ئایا ئەمەتان بۆ نێردراوە؟ کتێبەکەى خودا بدەن بە دژی یەکتردا؟ گەلەکانى پێش ئێوە بەهۆی ئەم کارانەوە گومڕا بوون، ئێوە بەم حاڵەی ئێستا لەسەر هیچ شتێک نین، بڕوانن فەرمانی چیتان پێکراوە؛ کردەوەى پێبکەن، ونەهی چیتان لێکراوە؛ خۆتانی لێ دوور بکەنەوە
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: چەند کەسێک لە پێش دەرگای ماڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوون، هەندێکیان ووتیان: ئایا خودا ئاوا وئاوای نەفەرموو؟ وهەندێکیان ووتیان: ئایا خودا ئاوا وئاوای نەفەرموو؟، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەم…
گفتوگۆ ومشتومڕ مەکەن سەبارەت بە قورئان چونکە گفتوگۆکردن سەبارەت بە قورئان کوفرە
ئەوەى لەسەرتان لێی دەترسم ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ هەتاوەکو ڕۆشنایی قورئانی پێوە دیار بێت وببێتە پشتیوان وسەرخەری ئیسلام، هەتاوەکو ئەم پیاوە حاڵی دەگۆڕێت بۆئەوەى خودا دەیەوێت، خۆی لە ئیسلام جیا دەکاتەوە وپشتی لێدەکات، وبە شمشێر هێرش دەکاتە سەر دراوسێکەی، وتۆمەتی شیرکی بۆ هەڵدەواسێت
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى لەسەرتان لێی دەترسم ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ هەتاوەکو ڕۆشنایی قورئانی پێوە دیار بێت وببێتە پشتیوان وسەرخەری ئیسلام، (لەسەر ئەم حاڵە بەردەوام دەبێت) هەتاوەکو ئەم پیاوە حاڵی دەگۆ…
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ژمارەی پێغەمبەران چەندێک بوو؟ فەرمووی: سێ سەد وپانزە
لە ئەبی ئومامەى باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: «بەڵێ»، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: «دە سەدە»، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم بوو؟ فەرمووی: «دە سەدە»، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا،…
خواى گەورە کینانەى هەڵبژارد لە نەوەکانى ئیسماعیل، وقوڕەیشی هەڵبژارد لە کینانە، وبەنی هاشمی هەڵبژارد لە قوڕەیش، ومنی هەڵبژارد بە نێو بەنی هاشمدا، من سەید وگەورەی نەوەکانى ئادەمم بە بێ شانازیەوە، ویەکەم کەسم زەویم لەسەر لەت دەکرێت، ویەکەم کەسم شەفاعەت دەکەم ویەکەم کەسم شەفاعەتەکەم قبوڵ بکرێت
لە واسیلەى کچی ئەسقەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە کینانەى هەڵبژارد لە نەوەکانى ئیسماعیل، وقوڕەیشی هەڵبژارد لە کینانە، وبەنی هاشمی هەڵبژارد لە قوڕەیش، ومنی هەڵبژارد بە نێو بەنی هاشمدا، من سەید وگەورەی نەوەکانى ئادەم…

