ئایا فەرمانى ئەمەتان پێکراوە؟ ئایا ئەمەتان بۆ نێردراوە؟ کتێبەکەى خودا بدەن بە دژی یەکتردا؟ گەلەکانى پێش ئێوە بەهۆی ئەم کارانەوە گومڕا بوون، ئێوە بەم حاڵەی ئێستا لەسەر هیچ شتێک نین، بڕوانن فەرمانی چیتان پێکراوە؛ کردەوەى پێبکەن، ونەهی چیتان لێکراوە؛ خۆتانی لێ دوور بکەنەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: چەند کەسێک لە پێش دەرگای ماڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوون، هەندێکیان ووتیان: ئایا خودا ئاوا وئاوای نەفەرموو؟ وهەندێکیان ووتیان: ئایا خودا ئاوا وئاوای نەفەرموو؟، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەم قسانە بوو، ودەرچوو هەروەکو ئەوە وابێت دەنکە هەنارەکان لەسەر ڕووی تەقێنرا بێت (ڕووی سوور هەڵگەڕا بوو)، وفەرمووی: «ئایا فەرمانى ئەمەتان پێکراوە؟ ئایا ئەمەتان بۆ نێردراوە؟ کتێبەکەى خودا بدەن بە دژی یەکتردا؟ گەلەکانى پێش ئێوە بەهۆی ئەم کارانەوە گومڕا بوون، ئێوە بەم حاڵەی ئێستا لەسەر هیچ شتێک نین، بڕوانن فەرمانی چیتان پێکراوە؛ کردەوەى پێبکەن، ونەهی چیتان لێکراوە؛ خۆتانی لێ دوور بکەنەوە (ئەنجامی مەدەن)».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

