نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی خاوەنی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە چاكی بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی خاوەنی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە چاكی بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات».
Explanation
Benefits
بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی قورئان دەبێتە هۆی ئەوەی خوێندنەوەی لەسەر زمانی ئاسان بێت، بەڵام ئەگەر وازی لێبهێنێت ونەیخوێنێتەوە؛ ئەوا لەسەر زمانی قورس وناڕەحەت دەبێت.
قازی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (هاوەڵی قورئان)؛ واتا: ئەو كەسەی هۆگری بووە ودڵی پەیوەستە پێوەی، وهاوەڵ: ئەو كەسەیە لە دڵەوە هاوڕێكەی خۆشدەوێت، هەروەكو دەووترێ: فڵان هاوەڵی فڵانە، وهاوەڵانی بەهەشت وهاوەڵانی دۆزەخ.
لەشێوازەکانى بانگەوازى کردن: هێنانەوەى نمونەکان.
ئیبن حەجەر دەڵێت: بەتایبەت باسی وشتری كرد؛ چونكە سەختترین ئاژەڵی ماڵیە وزاڵبوون بەسەریدا ئاسان نییە، هەروەها گرتنی پاش ڕاكردنی زۆر قورسە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

