پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ونزای کرد بۆ کوژراوەکانى جەنگی ئوحود پاش هەشت ساڵ وەکو ئەوە وابێت ماڵئاوایی بکات لە زیندووەکان ومردووەکان
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو ونزای کرد بۆ کوژراوەکانى جەنگی ئوحود پاش هەشت ساڵ وەکو ئەوە وابێت ماڵئاوایی بکات لە زیندووەکان ومردووەکان، وپاشان چووە سەر مینبەرەکە، وفەرمووی: «من لە پێش ئێوە دەبم ودەبم بە شاهێد لەسەرتانەوە وشوێنی پەیمانپێدراو لە لای ئێوە گۆلاوەکەیە -حەوزی کەوسەر-، من ئێستا لێرەوە سەیری دەکەم، من ناترسم لەوەى شیرک وهاوبەش بڕیاربدەن (بۆ خواى گەورە)، بەڵکو لەسەرتان دەترسم لە دونیا کە کێبڕکێی لەسەر بکەن»، (گێڕەرەوەى فەرموودەکە) دەڵێت: ئەوە دواین جار بوو سەیری پێغەمبەری خودام کرد -صلى اللە علیە وسلم-. ولە گێڕانەوەیەکدا (فەرمووی): «بەڵکو لەسەرتان دەترسم لە دونیا کە کێبڕکێی لەسەر بکەن هەروەکو چۆن ئەوان (خەڵکانی پێشووتر) کێبڕکێیان لەسەری کرد؛ بۆیە ئێوە تیا بچن هەروەکو چۆن ئەوان تیا چوون»، عوقبە دەڵێت: ئەمە دواین جار بوو کە پێغەمبەری خودا بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر. ولە گێڕانەوەیەکدا (فەرمووی): «من لە پێش ئێوە دەبم ودەبم بە شاهێد لەسەرتانەوە والله ئێستا سەیری گۆلاوەکەم (حەوزی کەوسەر) دەکەم، ومن کلیلی خەزێنەکانى سەر زەویم پێبەخشراوە، والله من ناترسم لەوەى شیرک وهاوبەش بڕیاربدەن (بۆ خواى گەورە) لە پاش من، بەڵکو لەسەرتان دەترسم لە دونیا کە کێبڕکێی لەسەر بکەن».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

