ئەی حەکیم، ئەم سامانە خۆشەویست و بەچێژە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (ماڵ وسامانم) داوا کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی بەخشیم، پاشان هەر داوام لێکرد؛ ئەویش هەر پێی بەخشیم، پاشان پێی فەرموو: «ئەی حەکیم، ئەم سامانە خۆشەویست و بەچێژە، هەرکەسێک بە سەخاتەوە بیبات ئەوا بەرەکەتی پێدەبەخشرێت تێیدا، وهەرکەسێک بە چاو برسییەوە بیبات ئەوا بەرەکەتی پێنابەخشرێت، وەکو ئەو کەسە وایە هەر دەخوات وتێر نابێت، وئەو دەستەی لە سەرەوەیە (دەبەخشێت) خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە (وەردەگرێت)»، حەکیم ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، سوێند بە ئەوەى تۆی ناردووە بە هەق، من هەرگیز لە پاش تۆ هیچ شتێک لە کەس وەرناگرم هەتاوەکو ئەم دونیایە جێدەهێڵم، ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- (لە ماوەى خیلافەتەکەیدا) بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە وەری بگرێت، وپاشان عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- (لە ماوەى خیلافەتەکەیدا) بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە وەری بگرێت. پاشان (عومەر) ووتی: ئەی مسوڵمانان، ئێوە شاهێد بن لەسەر حەکیم من بەشی خۆی پێدەدەم لەم دەستکەوتە کە خودا پێی بەخشیووە بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە کە وەریبگرێت، بۆیە حەکیم لە پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی لە هیچ کەسێک وەرنەدەگرت هەتا کۆچی دوایی کرد.
Explanation
Benefits
گەورەیی سەخاوەت وبەخشندەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە بەشێوەیەک دەبەخشێت کە هەرگیز لەهەژاری ناترسێت.
ئامۆژگاری کردن وبەپەرۆشبوون لەسەر سوود گەیاندن بە برایان لەكاتی یارمەتیدانیان؛ چونکە لەم حاڵەتەدا نەفس ئامادە دەبێت بۆ سوود وەرگرتن بە قسەی جوان وچاک.
دوورکەوتنەوە لە داوا کردن لە خەڵکی بەتایبەت ئەگەر بەهۆی پێویستی نەبێت.
سەرزەنشتەکردنی بەپەرۆشی بۆ پارە وسامان وزۆر پرسیار کردن.
ئەگەر داواکار جەختی کردەوە لەسەر داواکردن، ئەوا ڕەتکردنەوە وبێهیوا وئامۆژگاری کردنی؛ ئاساییە، وفەرمانی پێدەکرێت کە داوا لە خەڵکی نەکات و واز بهێنێت لە پەرۆشی لەسەر وەرگرتن.
هیچ یەکێک شایستەى بردنی شتێکی نییە لە گەنجینەى ماڵی مسوڵمانان مەگەر پاش ئەوە نەبێت کە فەرمانڕەوا پێی دەدات، بەڵام پێدانى لە پێش دابەشکردنی دەستکەوت -غەنیمە- ئەمە کەسێکی شایستە نییە كە ئەو بەشەی پێبدرێت.
پرسیارکردن بەهۆی پێویستی؛ ڕێگەپێدراوە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: پێویستە فەرمانڕەوا خراپەی داواكاریەكە ڕوون نەكاتەوە بۆ داواكار هەتاوەكو داواكەی بۆ جێبەجێ دەبێت؛ بۆئەوەی ئامۆژگاریەكە لە شوێنی خۆیدا بێت، و بۆئەوەی داواكار وا بیر نەكاتەوە كە ئەمە هۆكار وڕێگر بوو لە جێبەجێبوونی پێویستیەكەی.
ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەی حەكیم -ڕەزای خودای لێبێت- وپابەندبوونی بە پەیمانی لەگەڵ الله ولەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-.
ئیسحاقی كوڕی راهویە دەڵێت: حەكیم كاتێك مرد -ڕەزای خوای لێبێت- خاوەنی زۆرترین پارە وسامان بوو لە نێو قوڕەیشدا.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

