بە دڵنیاییەوە هەندێك فیتنە وئاشووب ڕوودەدەن، پاشان فیتنەیەك ڕوو دەدات ئەوەی تێیدا دانیشتووە خێرترە لەوەی تێیدا ڕێ دەكات، وئەوەی تێیدا ڕێ دەكات خێرترە لەوەی تێیدا بە خێرایی دەڕوات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عوسمانی شەحامەوە دەڵێت: من وفەرقەدی سەبەخی ڕۆیشتین بۆ لای موسلیم كوڕی ئەبی بەكرە لەكاتێك ئەو لە نێو زەویەكەیدا بوو، چووینە ژوورەوە بۆ لای، ووتمان: ئایا بیستووتە باوكت هیچ فەرموودەیەك بگڕێتەوە سەبارەت بە فیتنەكان؟ ووتی: بەڵێ، بیستوومە ئەبا بەكرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «بە دڵنیاییەوە هەندێك فیتنە وئاشووب ڕوودەدەن، پاشان فیتنەیەك ڕوو دەدات ئەوەی تێیدا دانیشتووە خێرترە لەوەی تێیدا ڕێ دەكات، وئەوەی تێیدا ڕێ دەكات خێرترە لەوەی تێیدا بە خێرایی دەڕوات، ئەگەر دابەزی یان ڕوویدا وئەوەی وشتری هەبوو با بچێت بۆ لای وشترەكانی، وئەوەی مەڕوماڵاتی هەبوو با بچێت بۆ لای مەڕوماڵاتەكانی، وئەوەی زەوی هەبوو با بڕوات بۆ لای زەویەكەی»، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چی سەبارەت بەو كەسەی كە نە وشتر ونە مەڕوماڵات ونە زەوی هەیە؟ فەرمووی: «شمشێرەكەی دەهێنێ ودەمەكەی دەدات بە سەر بەرددا، پاشان هەڵدێت ئەگەر توانی خۆی دەرباز بكات، ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟»، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر بە ناچاریەوە حەزم نەكرد هەتاوەكو خرامە نێو ڕیزی یەكێك لە دوو كۆمەڵەكە، یان دوو لایەنەكە، وپیاوێك بە شمشێر لێمی دا، یان تیرێك هات وكوشتمی؟ فەرمووی: «گوناهی خۆی وتۆیش هەڵدەگرێت، ولە نیشتەجێبووانی دۆزەخ دەبێت».
Explanation
Benefits
نەوەوی دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی دانیشتووە تێیدا خێرترە لەوەی بە پێوە وەستاوە»..هەتا كۆتایی، ڕوونكردنەوەی گەورەیی ترسناكیەتی، وهاندان بۆ خۆدوورخستنەوە وڕاكردن لێی، وشەڕ وفیتنە وتاقیكردنەوە پێی هێندەی پەیوەست بوونە پێوەی.
نەوەوی دەڵێت: ئەوەی بە ناچاری لەوێدا -لە شوێنی فیتنەدا- ئامادە بێت؛ گوناهبار نابێت، بەڵام سەبارەت بە كوشتن؛ ڕێگەپێدراو نییە ئەگەر بە ناچاریش بێت، بەڵكو ئەوەی بیكات گوناهبارە ئەمیش بە یەكدەنگی زانایان.
ئیبن حەجەر دەڵێت: زانایانی تر ووتویانە: ئەگەر كۆمەڵێك یاخی بوون لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان وشەڕیان هەڵگیرسان دژی پێشەوا؛ ئەوا واجبە شەڕیان دژ بكات، هەروەها ئەگەر دوو كۆمەڵ شەڕیان دژ بە یەكتر كرد؛ ئەوا واجبە لەسەر هەركەسێك كە دەتوانێت دەستی هەڵەكار بگرێت وئەوەی لەسەر ڕاستیە سەری بخات، ئەمیش قسەی زۆرینە زانایانە، وكۆمەڵێكی تر لە زانایان دەڵێن: هەر شەڕێك ڕووبدات لە نێوان دوو كۆمەڵ لە مسوڵمانان بە شێوەیەك كۆمەڵی مسوڵمانان هیچ ئیمامێكیان -پێشەوایەكیان- نەبێت؛ ئەوا لەم حاڵەتەدا شەڕ كردن ڕێگەپێدراو نییە، ئەم فەرموودانە وئەوانی تر كە سەبارەت بەم بابەتە هاتوون دەیانگرێتەوە.
نەوەوی دەڵێت: زانایان ناكۆكن سەبارەت بە شەڕ كردن لە كاتی فیتنە وئاشووبدا، كۆمەڵێك دەڵێن: نابێت بە هیچ شێوەیەك شەڕ بكرێت لە فیتنەی نێوان مسوڵماناندا، ئەگەرچیش بێنە نێو ماڵەكەی، وداوای كوشتنی بكەن، نابێت بەرگری لە خۆی بكات؛ چونكە ئەو كەسەی ئەم كارە دەكات لێكدانەوەی هەڵەی هەیە، ئەمیش مەزهەبی ئەبی بەكرە -ڕەزای خوای لێبێت- وهاوەڵانی ترە، بەڵام ئیبن عومەر وعیمرانی كوڕی حوصەین -ڕەزای خوای لێبێت- وهاوەڵانی تر؛ دەڵێن: ناچێتە نێو فیتنەكەوە بەڵام ئەگەر هێرش كرایە سەری بۆی هەیە بەرگری لە خۆی بكات، ئەم دوو مەزهەبە كۆكن لەسەر دووركەوتنەوە لە هەموو فیتنەیەك كە لە ئومەتی ئیسلامدا ڕووبدات. وزۆرێك لە هاوەڵان وتابیعیەكان وزانایان بە گشتی دەڵێن: ئەوەی لەسەر هەق وڕاستیە واجبە سەربخرێت لە كاتی فیتنەدا، ولە گەڵیدا شەڕ بكرێت دژی دەستدرێژكاران هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: {فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ...} واتە: {ئەوە ئێوە (ئەی موسوڵمانان) دژی ئەوەیان بجەنگن دەست درێژی دەکات تا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانی خوا (ملکەچی فەرمانی خوا دەبێت)}، وئەمە ڕای دروستە، وفەرموودەكان بەو شێوەیە لێكدەدرێنەوە بۆ كەسێكە كە هەق وڕاستی لەلا ڕوون نییە، یان بۆ دوو كۆمەڵەی ستەمكارە كە هیچ كامێكیان لێكدانەوەیەكی قایلكاری لەلا نییە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

