هەرکەسێک لە گوێڕایەڵی دەربچێت، وخۆی جیابکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان (پەرتەوازەیی دروست بکات) وبمرێت، ئەوا مردنەکەی مردنێکی جاهیلیەتە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە گوێڕایەڵی دەربچێت، وخۆی جیابکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان (پەرتەوازەیی دروست بکات) وبمرێت، ئەوا مردنەکەی مردنێکی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک جەنگ بگات لە ژێر ئاڵای کوێرایەتی کە بۆ دەمارگیری توڕە دەبێت، یان بانگەشە بۆ دەمارگیری دەکات، یان دەمارگیری سەردەخات، ئەگەر بکوژرێت ئەوا کوشتنەکەی کوشتنی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک لە دژی ئومەتەکەم دەربچێت، و لە چاک وخراپیان بدات، وخۆی نەپارێزێت لە ئیماندارانیان (لە ماف وخوێن وماڵیان)، وپەیمانی نەباتە سەر لەگەڵ ئەوانەی پەیمانیان پێدراوە، ئەوا ئەو كەسە لە من نییە ومنیش لە ئەو نییم».
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژە بۆ ئەوە دەكات هەركەسێك لەژێر ئاڵایەك بجەنگێت ؛ وگوێ بە ڕاست وپوچەڵ نەدات، بەبێ زانست وچاوڕۆشنی ؛ توڕە دەبێت ودەجەنگێت لەسەر دەمارگیری بۆ گەل یان هۆزەكەی یان هتد، نەك بۆ سەرخستنی هەق وڕاستی توڕە بێت وبجەنگێت، ئەگەر لەسەر ئەم حاڵەتە بكوژرێت ؛ ئەوا وەكو مردنی سەردەمی جاهیلیەتە.
هەركەسێك دەربچێت دژی ئومەتەكەی -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئازاری چاك وخراپ بدات، وگوێ نەدات بەوەی دەیكات لە تاوان ولە سزای كوشتنی ئیماندار نەترسێت، وپەیمانەكانی هەڵبوەشێنێتەوە ؛ لەگەڵ خاوەن پەیمانەكان لە كافرەكان یان لەگەڵ فەرمانڕەواكان بە بەیعەتدان، ئەمە لە تاوانە گەورەكانە، وئەوەی بیكات ؛ شایستەی ئەم هەڕەشە توندەیە.
Benefits
هۆشداریەكی توندی تێدایە دژی ئەوانەی دەردەچن لە گوێڕایەڵی فەرمانڕەوا وخۆیان جیا دەكەنەوە لە كۆمەڵی مسوڵمانان، ئەو کەسەی دەرچووە ئەگەر لەسەر ئەم حاڵە بمرێت ئەوا لە سەر ڕێبازی ئەهلی نەفامی وجاهیلیەت مردووە (کە مەبەست پێی مردنێکی باش نییە -عاقیبەت خێری نییە-).
نەهی كردن لە جەنگ وشەڕ لەپێناو دەمارگیری.
واجبێتی جێبەجێگەیاندنی پەیمانەكان.
لەگوێڕایەڵی پێشەوا وپابەندبوون بەكۆمەڵی مسوڵمانان ؛ خێری گەورەی تێدایە، لەوانەش: ئاسایش وهێمنی وچاكبوونی حاڵ وگوزەران.
نەهی كردن لەخۆچواندان بە ڕێبازی خەڵكی جاهیلیەت.
فەرمانكردن بە پابەندبوون بەكۆمەڵی مسوڵمانان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

