کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئوم سەلەمەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە، هەرکەسێک (كارە خراپەكانیان) بناسێتەوە ئەوا بەخشراوە (بەریئە لە هەڵگرتنی تاوانەکان)، وئەوەی نكۆڵی بکات (لە كارە خراپەكانیان) ئەوا سەلامەتە وپارێزراوە، جگە لە ئەوانە نەبێت کە ڕازی بوون بەو کردەوانە وجێبەجێیان کرد»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا دژیان نەجەنگین؟ فەرمووی: «نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن».
Explanation
پاشان هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر كرد -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا بجەنگین دژی ئەو كاربەدەستانە كە ئەمە سیفەتیانە؟ -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە جەنگان دژیان، وفەرمووی: نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن (دەرچوون لە دژیان ڕێگەپێدراو نییە).
Benefits
ڕازیبوون بە خراپە وبەشداری كردن تێیدا ؛ ڕێگەپێدراو نییە، و واجبە نكۆڵی لێبكرێت.
ئەگەر فەرمانڕەوایان کارێکی ناشەرعیان كرد، ئەوا ئەو كاربەدەستانەی لەژێر دەستیاندان وهەروەها زانایان ومسوڵمانان؛ نابێت لەو کارە ناشەرعییانەدا گوێڕایەڵیان بن.
دەرچوون دژی فەرمانڕەوای مسوڵمان ؛ ڕێگەپێدراو نییە، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی خراپە وخوێن ڕشتن ونەمانی ئاسایش، بۆیە خۆڕاگرتن لەسەر خراپەی فەرمانڕەوا تاوانبارەكان، وئارامگرتن لەسەر ئازاردانیان ؛ خراپەیەكی كەمترە بەبەراورد لەگەڵ سەرەنجامەكانی دەرچوون لەدژیان.
نوێژکردن بابەتێكی زۆر مەزنە، وجیاوازیکارە لە نێوان کوفر وئیسلام.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

