HadeethEnc · 2.21.0
نابێت هیچ یەكێكتان بە چەك ئاماژە بۆ براكەی بكات، چونكە لەوەیە شەیتان وایلێبكات لە دەستی دەربچێت، بۆیە دەكەوێتە نێو چاڵێك لە ئاگر
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ یەكێكتان بە چەك ئاماژە بۆ براكەی بكات، چونكە لەوەیە شەیتان وایلێبكات لە دەستی دەربچێت، بۆیە دەكەوێتە نێو چاڵێك لە ئاگر».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بەوەی مسوڵمان ئاماژە بۆ برایەكی مسوڵمانی بكات ئینجا بە هەرجۆرێك بێت لە جۆرەكانی چەك، چونكە نازانێت لەوەیە شەیتان وای لێبكات چەكەكە بجوڵێنێت لە دەستیدا، وبراكەی بكوژێت یان ئازاری بدات، بۆیە تووشی تاوانێك دەبێت كە سەرەنجام دەبێتە هۆكاری كەوتنە نێو چاڵێك لە چاڵەكانی دۆزەخ.
03
Benefits
ڕوونكردنەوەی حورمەت وپارێزراوی خوێنی مسوڵمان.
واجبێتی ڕێزگرتن لە مسوڵمانان وهۆشداریدان سەبارەت بە شەڕ وزیانگەیاندن پێیان بە قسە یان كردەوە، ولەوانەیش: ئاماژە كردن بۆیان بە ئاسن وچەك؛ ئەگەرچیش بە گاڵتەوە بێت چونكە لەوەیە شەیتان تووشی هەڵەی بكات ولێدان لە براكەی لە لای بڕازێنێتەوە، یان چەكەكە لە دەستی دەربچێت وشتێك ڕووبدات بە بێ بژاردەی خۆی وبرای مسوڵمانی تووشی زیان بكات.
ڕێگرتن لە هۆكارەكان ئەمەیش بە نەهی كردن لەو شتانەی كە دەبنە هۆی تووشبوون بە حەرامكراو.
بەپەرۆشی لەسەر سەلامەتبوونی كۆمەڵگا وپاراستنی پەیوەندی لە نێوان خەڵكی، ودووركەوتنەوە لە ترساندن وتۆقاندنیان ئەگەرچیش بە ئاماژە وهەڕەشە بێت.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares