HadeethEnc · 2.21.0
هێشتا ئیماندار بۆشاییەكی فراوان دەدۆزێتەوە (بۆ لێخۆشبوون) لە ئاینەكەیدا، هەتاوەكو تووشی ڕشتنی خوێنێكی حەرام دەبێت
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هێشتا ئیماندار بۆشاییەكی فراوان دەدۆزێتەوە (بۆ لێخۆشبوون) لە ئاینەكەیدا، هەتاوەكو تووشی ڕشتنی خوێنێكی حەرام دەبێت».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئیماندار هێشتا لە فراوانیدایە لە كردەوە چاكەكانی، وبە هیوای ڕەحمەت ولێخۆشبوونی الله یە، هەتاوەكو مرۆڤێك دەكوژێت كە كوشتنی حەرامكراوە؛ ئەگەر وابكات ئەوا كردەوەكانی تووشی تەنگی دەبن چونكە ناگەنە ئاستی گەورەیی تاوانی كوشتن.
03
Benefits
مەزنی تاوانی كوشتنی بە ناهەق وئەنقەست، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی ئیماندار دەربچێت لە فراوانی لێخۆشبوون لە ئایندا بەرەو تەنگی وناڕەحەتی.
خوێنە حەرامكراوەكان چوار جۆرن: 1- خوێنی مسوڵمان، ئەمیش مەزنترینیانە. 2- خوێنی زیمی، بریتین لە جولە وگاوڕەكان؛ ئەوانەی لە خاكی ئیسلام دەژین لەسەر ئاینی خۆیان وپابەندن بە سەرانە دان، وحوكمەكانی ئیسلام بەسەریاندا جێبەجێ دەبێت. 3- خوێنی موعاهەد، ئەو كافرانە دەگرێتەوە كە لە وڵاتی خۆیانن ولە نێوان ئێمە وئەوان پەیمان هەیە، دژیان ناجەنگین وئەوانیش دژی ئێمە ناجەنگن. 4- خوێنی موستەئمین، ئەو كافرەیە كە لە جەنگدایە دژی مسوڵمانان ولە نێوان ئێمە وئەودا هیچ پاراستن وپەیمانێك نییە، بەڵام بۆ ماوەیەكی دیاریكراو لە ژێر ئاسایشی ئێمەدایە ودێتە نێو خاكی مسوڵمانانەوە بەهۆی ڕوخسەت پێدانی فەرمانڕەوا یان نوێنەرەكانی.

Attribution
[(البخاري) ڕیوایەتی كردووە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares