من پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە میزی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، و مەسحی كرد بەسەر خوفەكانیدا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبراهیمی نەخەعیەوە ئەمیش لە هەمامی كوڕی حاریسەوە دەڵێت: جەریر میزی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، و مەسحی كرد بەسەر خوفەكانیدا^، پێی ووترا: ئایا تۆ ئاوا دەکەیت؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، من پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە میزی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، و مەسحی كرد بەسەر خوفەكانیدا، ئەعمەش دەڵێت: ئیبراهیم تێبینی کردبوو کە ئەم فەرموودەیە جێی سەرسوڕمان بوو بۆیان (بۆ خەڵکەکە)، چونکە جەریر دوای دابەزینی سورەتی -المائدة- موسڵمان بوو. ^(خوف: وەكو گۆرەوی وایە لەپێدەكرێت بەڵام لە پێست دروست دەكرێت)
Explanation
Benefits
نەوەوی دەڵێت: هەموو ئەو کەسانەی کە قسەیان لە کۆدەنگیدا (لە ئیجماعدا) جێی بایەخە؛ یەكدەنگن لەسەر دروستێتی مەسحکردن بەسەر خوفەکان (وهاوشێوەكانی)، جا چ لە سەفەردا بێت یان لە شوێنی نیشتەجێبووندا؛ بۆ پێویستی بێت یان بێ پێویستی، تەنانەت بۆ ئافرەتیش دروستە کە لە ماڵەوەیە و دەرناچێت، و بۆ کەسی پەککەوتەیەیش دروستە كە ناتوانێت ڕێ بكات.
ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەو پایەی جەریری کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت-؛ کە سینگ فراوان و ئارامگر بوو بەرامبەر بە نكۆڵی كردن وڕەتكردنەوەی قوتابییەکانی، تەنانەت ئەگەر لەوەیشدا هەڵە بوونایە.
وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەیە کە نكۆڵی دەكەن لە مەسحکردن لەسەر خوفەکان (وهاشێوەكانی)، و بانگەشەی ئەوە دەكەن کە حوكمەكە هەڵوەشاوەتەوە (مەنسوخە)؛ بە بیانووی ئەوەی كە جەریر -ڕەزای خوای لێبێت- لە پاش دابەزینی ئایەتی دەستنوێژ فەرموودەكەی گێڕاوەتەوە.
ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە پێویستە ئەو کەسەی نكۆڵی شتێكی لێ دەکرێت (ڕەت دەکرێتەوە) لەكاتێكدا باوەڕی بە دروستێتی ئەو شتە هەیە، ئەوا دەبێت توڕە نەبێت كاتێك نكۆڵی لێ دەکات، و بەپێی گومانی بەرامبەر گفتوگۆی لەگەڵدا دەکات، بەڵکو باشتر وایە بەڵگەكانی خۆی بۆ ڕوون بکاتەوە بە جوانترین شێوە.
بەڵگەهێنانەوە بە مێژوو لە کاتی پێویستیدا.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

