لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد،
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر بووم-صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای شوێنی فڕێدانی خەش وخاڵی قەومێک ؛ بە پێوە میزی كرد، منیش هەندێ دوور كەوتمەوە، فەرمووی: «نزیك بەرەوە»، دەڵێت: منیش نزیك بوومەوە هەتاوەكو لەلای پاژنەی پێیەكانی وەستام، دەستنوێژی گرت ومەسحی كرد بە سەر خوفەكانی».
Explanation
حوزەیفە لێی دوور كەوتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نزیك بەرەوە، ئەویش نزیك بوویەوە هەتاوەكو لە پشتیەوە وەستا وئاوڕی بۆ لایەكەی تر دایەوە بەشێوەیەك سەیری نەدەكرد؛ هەروەها بۆئەوەی وەكو پەردەیەك بێت بۆی وسەیر نەكرێت لەو حاڵەتەدا.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، لەكاتی شۆردنی پێیەكانی؛ تەنها خوفەكانی مەسحكرد -خوفەكان: لەپێ دەكرێن ولە پێست وشتی تر دروست دەكرێن، وقولەپێكان دادەپۆشن-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خوفەكانی دانەكەند.
Benefits
میز كردن بە پێوە ؛ ڕێگەپێدراوە، بەمەرجێك پرژی میز بەر جلەكانی ولاشەی نەكەوێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زباڵە وشوێنی پیسی هەڵبژارد ؛ چونكە زۆر جار میز كردن ئاسانە لەو شوێنانە وپرژی میز بەر جل ولاشەی مرۆڤ ناكەوێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

