فەرمانی پێمان دەکرد ئەگەر لە سەفەردا بووین؛ سێ ڕۆژ وشەو خوفەکانمان دانەکەنین مەگەر بەهۆی لەشگرانیەوە نەبێت، بەڵام بۆ حاڵەتەکانی تر وەکو پیسی و میز کردن وخەوتن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە زیری کوڕی حوبەیشەوە دەڵێـت: هاتم بۆ لای سەفوانی کوڕی عەسال -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆئەوەى پرسیاری لێبکەم سەبارەت بە مەسح کردن لەسەر خوفەکان^، ووتی: بۆچی هاتوویت ئەی زیر؟ ووتم: بۆ فێربوونی زانست، ووتی: فریشتەکان باڵەکانیان دادەنێن بۆ فێرخوازی (زانستی شەرعی) وەکو ڕەزامەندیەک لەسەر ئەم فێربوونەیان، ووتم: هەندێک گومانم هەیە سەبارەت بە مەسح کردن لەسەر خوفەکان لە پاش پیسی کردن ومیز کردن، تۆ یەکێک بوویت لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە هاتووم پرسیارت لێبکەم؛ ئایا بیستووتە هیچ شتێک سەبارەت بەوە بڵێت؟ ووتی: بەڵێ، فەرمانی پێمان دەکرد ئەگەر لە سەفەردا بووین؛ سێ ڕۆژ وشەو خوفەکانمان دانەکەنین مەگەر بەهۆی لەشگرانیەوە نەبێت، بەڵام بۆ حاڵەتەکانی تر وەکو پیسی و میز کردن وخەوتن (مەسح کردن ڕێگەپێدراوە)، ووتم: ئایا هیچ شتێکی باسکرد سەبارەت بە خۆشەویستی؟ ووتی: بەڵێ، لە سەفەرێکدا بووین لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک لەگەڵ ئەودا بووین؛ دەشتەكیەك بە دەنگێکی بەرزەوە بانگی کرد: ئەی موحەمەد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئاستی دەنگی خۆی وەڵامی دایەوە، فەرمووی: «لێرەم»، (بە دەشتەكیەكەمان) ووت: تیا بچیت^^! دەنگ نزم بکەرەوە چونکە تۆ لە لای پێغەمبەری خودایت -صلى اللە علیە وسلم-، ونەهیت لێکراوە لەسەر ئەم کارە ! ووتی: والله دەنگم نزم ناکەمەوە، (پاشان) دەشتەكیەكە ووتی: پیاو کەسانێکی خۆش دەوێت؛ بەڵام ناتوانێت شوێنی ئەوان بکەوێت (وەکو ئەوان بێت لە کردەوەدا)؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مرۆڤ لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ ئەوانەدا حەشر دەکرێت کە خۆشیانی دەوێت». بەردەوام قسەی بۆمان دەکرد هەتاوەکو باسی پانی دەرگایەکی کرد لە ڕۆژئاواوە، کەسێک بە سواریەوە لە پانیەکەى دەڕوات لە ماوەی چل یان حەفتا ساڵ. ^(خوفەکان: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستدەکرێت)، ^^(تیا بچیت -ویحک-: وشەیەکە عەرەب بەکاریدەهێنێت بۆ ڕەخنەکردن وسەرزەنشت کردن مەبەستیان نزا لێکردن نییە)
Explanation
Benefits
ڕوونکردنەوەی بەپەرۆشی تابیعیەکان لەسەر فێربوونی زانستی شەرعی لە هاوەڵانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت-.
مەسحکردن لەسەر خوفەکان -و گۆرەوییەکان- ؛ ڕێگەپێدراوە، وماوەکەى: بۆ نیشتەجێبوو یەک شەو وڕۆژە، وبۆ ڕێبوار -موسافیر- سێ شەو وڕۆژەکانێتی.
مەسح کردن لەسەر خوفەکان -و گۆرەوییەکان- تەنها بۆ کاتێک دەبێت ئەگەر دەستنوێژی شکا بێت بەهۆی ڕوودانی بچووکەوە؛ وەکو بۆ نمونە خەوتن وبا دەرچوون وهتد.
ڕێگەپێدراوە پرسیارکار داوا لە زانا بکات سەبارەت بە بەڵگەکەى ئایا دەقە یان بەڵگەهێنانەوەیە یان ئیجتیهادە، وپێویستە زانا ڕووگیر نەبێت لەم حاڵەتەدا.
ئەدەب وڕەوشتی جوانى بەرامبەر بە زانایان وپیاوچاکان، ودەنگ نزم کردنەوە لە دانیشتنەکانى زانستدا.
ئەدەب جوانی ویاساکانى هەڵسوکەت فێری کەسی نەزان دەکرێت.
مسوڵمان دەبێت پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات بە سەرمەشق وقدوەی خۆی لە پشوودرێژی وڕەوشت جوانی، وگفتوگۆکردنی لەگەڵ خەڵکی بەپێی زانستیان ودرک پێکردنیان.
موبارەکفوری دەڵێت: پێغەمبەر -عليه الصلاة والسلام- بەهۆی بەزەیی و ڕەحمەت بەرامبەری دەنگی بەرزکردەوە، نەوەک کردەوەکەی بەتاڵ ببێتەوە؛ هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: {لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ} [الحجرات:2] واتە: {دەنگتان بەسەر دەنگی پێغەمبەردا بەرز مەکەنەوە}؛ بەهۆی نەزانیی پۆزشی بۆ هێنایەوە، و پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- دەنگی خۆی بەرزکردەوە هەتا گەیشتە ئاستی دەنگی ئەو یان بەرزتر بوو؛ بەهۆی زۆری سۆز و میهرەبانی بۆی.
بەپەرۆشی وسووربوون لەسەر دانیشتن لەگەڵ پیاوچاکان، ونزیک بوونەوە لێیان وخۆشویستنیان.
نەوەوی دەڵێت: بوونی کەسێک لەگەڵ ئەوانی تردا (كە پلەوپایەیان بەرزە لە بەهەشتدا)؛ ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە پلەوپایە و پاداشتی لە هەموو ڕوویەکەوە وەک ئەوان بێت.
کردنەوەى دەرگای هیوا وڕەجا، وموژدەدان بە ڕزگاربوون، ونەرمونیان بوون لە ئامۆژگاریدا.
فراوانى ڕەحمەت وبەزەیی خواى گەورە -عز وجل-، ودەرگای تەوبە هەمیشە کراوەیە.
هاندان بۆ تەوبە کردن ولێپرسینەوەی نەفس وگەڕانەوە بۆ لای خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

