ئەی خەڵکینە، خودا خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەتی لەسەرتان لابرد و شانازی کردن بە باوباپیرانەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆ خەڵکی دەدا لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا، فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، خودا خۆگەورەزانینی (نەفامیەکانى) جاهیلیەتی لەسەرتان لابرد و شانازی کردن بە باوباپیرانەوە، خەڵکی دوو چینن: چاکەکارێکی تەقوادار کە ڕێزدارە لای خواى گەورە، وتاوانبارێکی دۆڕاو کە بێڕێزە لای خواى گەورە، وخەڵکی نەوەى ئادەمن وپەروەردگار ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، الله دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}».
Explanation
یان ئیماندارێكی چاکەکارە وگوێڕایەڵی فەرمانەكانی الله یە -عز وجل-، ئەم بەندەیە ڕێزدارە لای خواى گەورە ؛ ئەگەرچیش سەر بە ڕەچەڵەك وبنەماڵەیەكی ناسراو نەبێت لەلای خەڵكی.
یان ئەوەتا كافرێكی تاوانبار وسەرسەختە، ئەمە كەسێكی بێڕێزە لەلای الله، وهیچ نرخێكی نییە ؛ ئەگەرچیش سەر بە بنەماڵەیەكی ناسراو بێت لەلای خەڵكی یان پلەوپایە ودەسەڵاتی هەبێت.
خەڵکی هەموویان نەوەى ئادەمن وپەروەردگار ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، بۆیە شیاو نییە بۆ كەسێك كە بنچینەی خۆڵە ؛ خۆی بەگەورە بزانێت وسەرسامی نەفسی خۆی بێت، وخوای گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}».
Benefits
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

