Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
فەزڵ وجوانیەکانی ئاینی ئیسلام
بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی…
پیاوێک هەبوو ئەوەندەى من بزانم کەس نییە هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوت دوور بێت، هەرگیز هیچ نوێژێکی لە دەست نەدەچوو (بە جەماعەت)
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هەبوو ئەوەندەى من بزانم کەس نییە هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوت دوور بێت، هەرگیز هیچ نوێژێکی لە دەست نەدەچوو (بە جەماعەت)، پێی ووترا: ئەگەر گوێدرێژێک بکڕی بۆئەوەى بەسواری بێیت لە تاریکی وگەرمادا (بۆت باشتر دەبوو)، ئەویش…
ئەگەر یەکێکتان لە شەودا هەستا (بۆ نوێژکردن)، وخوێندنی قورئان لەسەر زمانى قورس بوو، وئاگای لێنەبوو کە چی دەخوێنێت؛ ئەوا با ڕاکشێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان لە شەودا هەستا (بۆ نوێژکردن)، وخوێندنی قورئان ل…
هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت: هەرشتێکی لێبخورێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەرشتێکی لێ بدزرێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەریەکێک شتێکی لێ کەم بکاتەوە؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر مسوڵمانێک دارێک بڕوێنێت: هەرشتێکی لێبخورێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەرشتێکی لێ بدزرێت؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەنووسرێت، و هەریەکێک شتێکی لێ کەم بکاتەوە (لێ ببات)؛ ئەوا بە چاکە بۆی دەن…
هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، هەموو ڕۆژێک کە خۆری تێدا هەڵبێت ؛ دادپەروەری بكات لە نێوان دوو کەسدا ئەمە خێرێکە، ویارمەتی کەسێک بدات بۆئەوەی خۆی یان شتومەکەکان…
ئەگەر یەکێکتان هەستی بە باوێشک کرد لە کاتی نوێژدا؛ ئەوا با ڕاکشێت هەتاوەکو خەوەکەى نامێنێت
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان هەستی بە باوێشک کرد لە کاتی نوێژدا؛ ئەوا با ڕاکشێت هەتاوەکو خەوەکەى نامێنێت، ئەگەر یەکێکتان بە باوێشکەوە نوێژ بکات نازانێت لەوەیە لە جیاتی ئەوەی داواى لێخۆشبوون بکات؛ جوێن بە نەفس…
ئاین (ئاینداری) ئاسانە، هەرکەسێک ئاینداری لەسەر خۆی گران بکات وبە زیادەڕەوی وزۆر بە توندی بیگرێت؛ ئەوا ئاینەکە کۆڵی پێدەدات
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاین (ئاینداری) ئاسانە، هەرکەسێک ئاینداری لەسەر خۆی گران بکات وبە زیادەڕەوی وزۆر بە توندی بیگرێت؛ ئەوا ئاینەکە کۆڵی پێدەدات، جا بۆیە ڕێگای ڕاست بگرن وئەوەندەی بۆتان دەکرێت لە ئەنجامدانى چا…
پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە، ونەفست مافی هەیە بەسەرتەوە، وخێزانەکەت مافیان هەیە بەسەرتەوە، بۆیە هەریەکێک مافی خۆی پێبدە
لە ئەبی جوحەیفە وەهب کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەبایی وبرایەتی خستە نێوان سەلمان وئەبی دەردائەوە، سەلمان سەردانی ئەبی دەردائی کرد، بینی دایکی دەرداء جلێکی کۆنی لەبەردایە، ووتی: ئەوە بۆچی ئاوایت؟ ووتی: براکەت ئەبو دەرداء هیچ گ…
نزای: ( اللهم بارك لأمتي في بُكُورها )
لە سەخری کوڕی وەداعەی غامیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو (لە نزایەکیدا): «(اللهم بارك لأمتي في بُكُورها)*»، وئەگەر (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) مەفرەزەیەک یان سوپایەکی بناردایە (بۆ جیهاد) لە سەرەتای ڕۆژ دەیانی نارد، وسەخر بازرگان…
هەرمسوڵمانێک چوار کەس شاهێدی بۆ بدەن لەسەر خێر وچاکە بوونی، خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە
لە ئەبی ئەسوەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ مەدینە، و لەگەڵ عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دانیشتم و جەنازەیەک بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکرا، پاشان جەنازەیەکی تر بە لایاندا تێپەڕ بوو، وبە چاکە ستایشی کرا، عومەر ووتی: زامنکر…
كاتێک سەگێک سووڕی دەخوارد بە دەوری بیرێکدا خەریک تینوێتی بیکوژێت، زیناکەرێک لە زیناکەرەکانى بەنی ئیسرائیل (سەگەکەى) بینی؛ پێڵاوەکە داکەند وپڕی کرد لە ئاو ودای بە سەگەکە بۆئەوەى بیخواتەوە؛ بەهۆی ئەمەوە (خواى گەورە) لێی خۆش بوو
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک پیاوێک لە ڕێگایەکدا دەڕۆیشت زۆر تینووی بوو، بیرێکی دۆزیەوە ودابەزیە نێوی وئاوی خواردەوە، پاشان دەرچوو، بینی سەگێک هەناسەبڕکێیەتی؛ قوڕی دەخوارد بەهۆی تینوێتیەوە، پیاوەکە ووتی: ئەم سەگ…

