پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە، ونەفست مافی هەیە بەسەرتەوە، وخێزانەکەت مافیان هەیە بەسەرتەوە، بۆیە هەریەکێک مافی خۆی پێبدە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی جوحەیفە وەهب کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەبایی وبرایەتی خستە نێوان سەلمان وئەبی دەردائەوە، سەلمان سەردانی ئەبی دەردائی کرد، بینی دایکی دەرداء جلێکی کۆنی لەبەردایە، ووتی: ئەوە بۆچی ئاوایت؟ ووتی: براکەت ئەبو دەرداء هیچ گرنگیەک بەم دونیایە نادات، ئەبو دەرداء هات وخواردنی بۆ دروستکرد، وپێی ووت: بخۆ من بەڕۆژووم، ووتی: من ناخۆم هەتاوەکو تۆ دەخۆیت ئینجا منیش دەخۆم، کاتێک شەو هات ئەبو دەرداء چوو بۆ ئەوەى شەونوێژ بکات، پێی ووت: بخەوە، وخەوت، پاشان هەستا بۆئەوەى شەونوێژ بکات، پێی ووت: بخەوە، کاتێک گەیشتنە کۆتایی شەو سەلمان پێی ووت: ئێستا هەستە، بۆیە پێکەوە نوێژیان کرد، سەلمان پێی ووت: «پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە، ونەفست مافی هەیە بەسەرتەوە، وخێزانەکەت مافیان هەیە بەسەرتەوە، بۆیە هەریەکێک مافی خۆی پێبدە»، ئەبو دەرداء هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆی باسکرد، ئەویش فەرمووی: «سەلمان ڕاستگۆ بوو».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

