ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)^؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر بڵێم: (سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر)^؛ ئەوا خۆشەویستترە لە لام لە ئەوەى خۆری بەسەردا هەڵهاتووە (مەبەستی دونیایە)». ^[ (سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە وهەموو کەموکورتی وعەیبێک لە ئەو زاتە دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە ]
Explanation
(سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە وهەموو عەیب وکەموکورتیەک لە ئەو زاتە دوورە.
(الحمد لله) واتا: سوپاس وستایشکردنی الله بە سیفەتەکانى کامڵبوون لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانى.
(لا اله الا الله) واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله.
(الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە وشکۆدارترە.
Benefits
ئامۆژگاری بۆ زۆر یادکردنی خواى گەورە، چونکە فەزڵوپاداشتی زۆری لەسەرە.
شتومەک وماڵی دونیا شتێکی کەمە، وشەهوەت وئارەزووەکانی ناوی تیادەچێت ونامێنێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

