( الباقیات الصالحات ) بریتیە لە : ( لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَسُبْحَانَ اللَّهِ، وَاَللَّهُ أَكْبَرُ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ )
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(الباقیات الصالحات)* (بریتیە لە) : (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَسُبْحَانَ اللَّهِ، وَاَللَّهُ أَكْبَرُ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ)**». *(الباقیات الصالحات: ئەو زیکرانەن کە چاکە وپاداشتیان دەمێننەوە وبەردەوام دەبێت وهەرگیز لەناو ناچێت) ، **(لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ، واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. سُبْحَانَ اللَّهِ، واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا. اَللَّهُ أَكْبَرُ، واتە: خودا لە هەموو کەس وشتێک گەورەترە. الْحَمْدُ لِلَّهِ، واتا: حەمد وئەوپەڕی سوپاس بۆ خودا. لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ، واتە: هیچ هێز وتوانایەکمان مەگەر ئەو هێز وتوانایەى خودا پێمانی دەبەخشێت)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

