موفەریدەکان پێش کەوتن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەڕۆیشت بەڕێگای مەككەدا ؛ تێپەڕبوو بە لای شاخێك پێی دەووترێت جومدان، فەرمووی: «ڕێ بكەن ئەمە جومدانە، موفەریدەکان پێش کەوتن»، ووترا: ئایا موفەریدەکان کێن، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو پیاو وئافرەتانەی کە زۆر یادی خوای گەورە دەکەن».
Explanation
Benefits
یاد كردنی خوای گەورە دەكرێت تەنها بە زمان بێت، یان دەكرێت تەنها بە دڵ بێت، یان دەكرێت بە دڵ وزمان بێت ؛ ئەمەیان باشترینە وبەرزترین پلەی هەیە.
بەشێك لە زیكری خوای گەورە ؛ ویردە شەرعیە سنووردارەكانن، وەكو زیكری بەیانیان وئێواران، وزیكرەكانی پاش نوێژە فەرزەكان وهتد.
نەوەوی دەڵێت: بزانە فەزڵ وپلەوپایەی زیكر كردن نەبەستراوەتەوە بە ووتنی (سبحان الله والحمد لله والله أكبر) وهتد، بەڵكو هەركەسێك گوێڕایەڵی فەرمانەكانی الله بێت وجێبەجێیان بكات ؛ ئەوا یادی الله ی كردووە.
یاد كردنی خوای گەورە ؛ لە گەورەترین هۆكارەكانە بۆ جێگیری ودامەزراو بوون لەسەر ڕێگای ڕاست، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ﴾ واتە: ﴿ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) لەگەڵ کۆمەڵێکدا ڕووبەڕوو بوونەوە خۆگربن (ھەڵنەیەن) و یادی خوا زۆر بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن﴾ [الأنفال: 45].
لێكچوون لەنێوان ئەوانەی یادی خودا دەكەن وشاخی جومدان، لە چەند ڕوانگەیەوە باسكراوە، لەوانەیش: 1/ شاخی جومدان جیاواز وتەنهایە ونەبەستراوەتەوە بە شاخەكانی تر، بەهەمان شێوە ئەوانەی زۆر یادی الله دەكەن ؛ جیاوازن لە خەڵكی تر، چونكە دڵ وزمانیان یەكلا كردووەتەوە بۆ یادی الله ئەگەرچیش لەنێو خەڵكیدا بن، وئاسوودەن لە كاتەكانی تەنها بوون وبە زۆر تێكەڵبوونی خەڵكی نائارام دەبن. 2/ زۆر یادكردنی الله هۆكارە بۆ جێگیربوون لەسە ئاین ؛ هەروەكو چۆن شاخەكان هۆكارن بۆ جێگیربوونی زەوی. 3/ ئەوەی زۆر یادی الله دەكات ؛ لە پێشەنگە بۆ گەیشتن بە خێرەكانی دونیا وقیامەت، هەروەكو چۆن جومدان نیشانەیە بۆ گەیشتن بە مەككە لەلای ئەو ڕێبوارەی لە مەدینەوە دێت بۆ مەككە، وئەوەی بگات بەم شاخە ئاماژەیە بۆئەوەی نزیكترینە لە مەككە، هەروەها ئەوانەی زۆر یادی الله دەكەن لە پێشەوەی خەڵكین بەهۆی زۆر یادكردنی الله، وخودا زاناترە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

