اأَذْهِبِ الْبَاسَ، رَبَّ النَّاسِ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سەردانی نەخۆشی بكردایە؛ نزای بۆی دەكرد ودەیفەرموو: «اأَذْهِبِ الْبَاسَ، رَبَّ النَّاسِ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا». واتە: «ئەم ناڕەحەتیە لاببە، ئەی پەروەردگاری خەڵکی، وشیفا بنێرە تەنها تۆ شیفا بەخشیت -الشافي-يت، هیچ شیفایەک نییە جگە لە شیفا بەخشینی تۆ نەبێت، شیفایەك كە هیچ نەخۆشیەک نەهێڵێت».
Explanation
Benefits
سەردانیکردنی نەخۆش لە مافەکانە لە نێوان مسوڵمانان، کەسی نزیک وخزم مافیان شایستەترە لەم بابەتەدا.
هاندانی ئەو كەسەیە كە سەردانی نەخۆش دەكات بۆ ووتنی ئەم نزا پیرۆزە كە لە سونەتدا هاتووە.
چارەسەر وەرگرتن بە ڕوقیەی شەرعی لە قورئان ونزای پیرۆز؛ لە ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وئەگەر نەخۆش بكەوتایە ڕوقیەی بۆ خۆی دەكرد، هەروەها ڕوقیەی بۆ خێزانی وخەڵكی تریش دەكرد ئەگەر هەستیان بە ئازارێك بكردایە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: هەڵە تێگەیشتنێك هەیە سەبارەت بە كۆكردنەوەی تێگەیشتن لە نێوان: نزا كردن بۆ نەخۆش بۆئەوەی شیفا بدرێت -و- ئەوەی لە نەخۆشیەكەدایە لە كەفارەتی گوناهەكان وپاداشت؛ بەو پێیەی لە فەرموودەكاندا هاتووە، وەڵام: نزا كردن پەرستنە، وپێچەوانەی پاداشت وكەفارەت نییە؛ چونكە ئەمانە ڕوودەدەن لە سەرەتای نەخۆشیەكەدا بە ئارامگرتن لەسەری، نزاكار لە نێوان دوو چاكەیە: یان ئەوەتا مەبەستی دێتە دی، یان ئەوەتا قەرەبوو دەكرێتە بە هەندێك سوود یان دوورخستنەوەی هەندێك زیان، وهەمووی لە فەزڵ وبەخشینی الله یە -سبحانه وتعالی-.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

