مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)».
Explanation
مافى دووەم: سەردانیکردنی نەخۆش ودڵدانەوەى.
مافى سێیەم: شوێنکەوتنی جەنازە لەماڵەوە بۆ شوێنی نوێژکردن لەسەری وپاشان هەتاوەکو دەخرێتە گۆڕەوە
مافى چوارەم: وەڵامدانەوەى بانگهێشت کردنت بۆ خواردنی نانی هاوسەرگیری وهور خواردنێکی تربێت.
مافى پێنجەم: وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت ودەڵێت: (الحمد لله) واتە: (حەمد وستایش بۆ الله)، پێی بڵێیت: (یرحمک الله) واتە: (خواى گەورە ڕەحمت پێبکات)، پاشان ئەوەى پژمی دەڵێت: (يهديكم الله ويصلح بالكم) واتە: (خودا هیدایەتتان بدات وکاروبارتان باش بکات).
Benefits
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

