پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە».
Explanation
یەكەم: دەستی یان جلەكانی لەسەر دەمی دادەنا ؛ بۆئەوەی لە دەمی یان لە لوتیەوە شتێك دەرنەچێت كە ئازاری كەسی دانیشتوو بدات.
دووەم: دەنگی نزم دەكردەوە وبەرزی نەدەكردەوە.
Benefits
سونەتە -موستەحەبە- پارچە قوماشێک یان هەرشتێکی پاک لەسەر دەم ولووتی دابنێت لە کاتی پژمیندا ؛ بۆئەوەى شتێکی لێوە دەرنەچێت کە ئازاری ئەو کەسانە بدات کە لە نزیکی دانیشتوون.
نزمکردنەوەى دەنگ لە کاتی پژمیندا داواکراوە، وئەمیش ئەوپەڕی ئەدەبە ولە ڕەوشتە جوانەکانە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

