HadeethEnc · 2.21.0
ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئیمانداران -یان: لەسەر ئومەتەکەم-؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو نوێژێکدا
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئیمانداران -یان: لەسەر ئومەتەکەم-؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو نوێژێکدا».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر ترسی بارگرانی نەبووایە لەسەر ئیمانداران ئەوا واجبی دەكرد لەسەریان لە پێش دەستپێكردنی هەموو نوێژێك سیواك بەكاربهێنن.
03
Benefits
نەرمونیانی وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئومەتەکەى، وترسی لەوەی ئەركەكانیان لەسەر قورس بێت.
بنچینە لە فەرمانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واجبێتیە، مەگەر بەڵگەیەك هەبێت لەسەر ئەوەی سوننەتە.
فەزڵ وسوننەتی سیواک کردن لەپێش دەستپێكردنی هەموو نوێژێك.
ئیبن دەقیقی عید دەڵێت: دانایی لە سوننەتی سیواك كردن لەكاتی هەستان بۆ دەستپێكردنی نوێژ؛ حاڵەتی نزیكبوونەوەیە لە الله، بۆیە دەبێت ڕێك وپاك بێت وڕێزداری پەرستن دەربخات.
فەرموودەکە بەشێوەیەکی گشتی سیواك كردن بۆ ڕۆژووگریش دەگرێتەوە، ئەگەرچیش لەپاش کاتی زەوال -ناوەڕاستی نیوەڕۆ- بێت؛ بۆ نوێژەكانی: نیوەڕۆ وعەسر.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares