پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەگەر نوێژی بەیانی بكردایە؛ لە شوێنی نوێژکردنەکەیدا دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات وبەرز دەبوویەوە (لە ئاسمان)
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە جابری كوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەگەر نوێژی بەیانی بكردایە؛ لە شوێنی نوێژکردنەکەیدا دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات وبەرز دەبوویەوە (لە ئاسمان)، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو شوێنەی کە نوێژی بەیانی تێدا دەکرد دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات، ئەگەر خۆر هەڵبهاتایە هەڵدەستا، و ئەوان (هاوەڵانی) باسی شتەکانی (سەردەمی) جاهیلیەتیان دەکرد، و (لەسەر ئەو شتانە) پێدەکەنین، و (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) زەردەخەنەی دەکرد.
Explanation
Benefits
ڕوونکردنەوەی ئەو ڕەوشتە بەرز و نەرمونیانیەی کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لەسەری بوو، ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە لەگەڵ هاوەڵانیدا دادەنیشت، و گوێی لە قسە و بەسەرهاتەکانیان دەگرت و زەردەخەنەی بۆ دەکردن.
قسەکردن و باسکردنی ڕۆژانی سەردەمی نەفامیەت (جاهیلیەت) لە مزگەوتدا ؛ ڕێگەپێدراوە.
پێکەنین و زەردەخەنەکردن؛ ڕێگەپێدراوە، چونکە ئەوەی قەدەغەكراوە زۆر پێکەنینە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

