ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبد اللەی كوڕی سەلامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو مەدینە هات ؛ خەڵكی بەرەو پیریەوە چوون، ووترا: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات، پێغەمبەری خودا هات، پێغەمبەری خودا هات، سێ جار، منیش هاتم بۆئەوەی سەیر بكەم، كاتێك سەیری ڕوویم كرد، زانیم كە لە ڕووی كەسێكی درۆزن ناچێت، یەكەم شت كە بیستم لە قسەكانی ؛ ئەوە بوو كە فەرمووی: «ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».
Explanation
یەكەم: بڵاوكردنەوەی سەلامكردن ودەرخستنی وزۆر ووتنی بەرامبەر ئەو كەسەی دەیناسیت وئەو كەسەیشی كە نایناسیت.
دووەم: خواردن بەخشین بە خێركردن ودیاری ومیوانداری.
سێیەم: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ ئەوانەی پەیوەندی خزمایەتی ونزیكایەتیت هەیە لەگەڵیان لە ئاراستەی دایك وباوكەوە.
چوارەم: ئەنجامدانی شەونوێژ لە شەودا لەكاتێكدا خەڵكی خەوتوون.
Benefits
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

