هەر کەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشتن ویادی خودا نەکەن وسەڵاوات نەدەن لە سەر پێغەمبەرەکەیان؛ ئەوا لە قیامەتدا پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشتن ویادی خودا نەکەن وسەڵاوات نەدەن لە سەر پێغەمبەرەکەیان؛ ئەوا لە قیامەتدا پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە، ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆشدەبێت».
Explanation
Benefits
فەزڵی ئەو دانیشتنانەی سەرقاڵی یاد كردنی الله ن -سبحانه وتعالی-، هەروەها باسی پێغەمبەری تێدا دەكرێت -صلى اللە علیە وسلم-، وئەو دانیشتنانەی ئەمەی تێدا نەبێت ئەوا دانیشتنێكی شووم وحەسرەتبارە بۆ خاوەنەكانیان لە ڕۆژی قیامەتدا.
ئەوەی باسكرا سەبارەت بە هۆشداریدان لە بێ ئاگایی لە یادی الله تەنها پەیوەست نییە بە دانیشتنەكان، بەڵكو شوێنەكانی تریش دەگرێتەوە، نەوەوی دەڵێت: مەكروهە كەسێك لە شوێنێك دابنیشێت پاشان جێی بهێڵێت بەبێ ئەوەی یادی الله ی تێدا بكات -سبحانه وتعالی-.
ئەو پەشیمانیەی تووشیان دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا: یان ئەوەتا بەهۆی لەدەستدانی پاداشتە چونكە سوودیان لە كات وەرنەگرت بۆ سەرقاڵبوون بە گوێڕایەڵی كردنی خوای گەورە، یان ئەوەتا گوناهبارن وسزا دەدرێن چونكە سەرقاڵبوون بە سەرپێچیكردنی فەرمانی الله وە.
بەم شێوەیە هۆشداری دراوە ئەگەر ئەم بێ ئاگاییە بەهۆی سەرقاڵبوون بێت بە شتە ڕێگەپێدراوەكان، چ جای ئەو دانیشتنانەی حەرامی تێدا دەكرێت ودەووترێت وەكو غەیبەت ودووزمانی وهتد؟!!
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

