پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد (دوور دەكەوتەوە لە -جووتبوون وپێشەكیەكانی-)». ^(ئیزار: جلی نیوەی خوارەوەی لاشەیە)
Explanation
Benefits
نەوەوی دەڵێت: هەروەكو لەم فەرموودەیەوە ڕوون دەبێتەوە: سوننەتە لە دەی كۆتایی ڕەمەزاندا پەرستنەكان زیاد بكات، هەروەها سوننەتە شەوەكانیان زیندوو بكرێنەوە بە ئەنجامدانی پەرستنەكان.
پێویستە لەسەر بەندە کە خەمخۆر بێت سەبارەت بە خاوخێزانى وفەرمانى پەرستنیان پێبکات، وئارامگر بێت لەسەریان.
ئەنجامدانی كردەوە خێر وچاكەكان پێویستی بە پێداگیری وئارامگرتن وخۆڕاگری هەیە.
نەوەوی دەڵێت: زانایان ناكۆكن سەبارەت مانای دەستەواژەی (ئیزارەكەی توند دەكرد)، دەووترێت: كۆششكردنە لە پەرستندا زیاتر لەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیدەدا لە كاتەكانی تردا، وماناكەی: خۆ یەكلایی كردنەوە بۆ پەرستنەكان، دەووترێت: (ئیزارەكەم توند كرد بۆ ئەو كاروبارە)؛ واتا: خۆم یەكلایی كردەوە بۆ ئەنجامدانی، هەروەها ووتراوە: دەستەواژەیەكە بەكاردێت وەكو ئاماژەیەك بۆ دووركەوتنەوە لە ئافرەتان وسەرقاڵبوون بە پەرستنەكان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

