بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا».
Explanation
Benefits
لە دانایی وڕەحمەتی الله یە كە ئەم شەوەی شاردۆتەوە بۆئەوەی خەڵكی كۆشش بكەن لە پەرستن وگەڕان بەدوای ئەو شەوەدا؛ بۆیە پاداشتیان زیادتر دەبێت.
شەوی قەدر لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە، وهیوای زیاتر هەیە بەوەی لە شەوە تاكەكاندا بێت.
شەوی قەدر یەكێكە لە دە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، ئەو شەوەیە كە خوای گەورە -عز وجل- قورئانی تێدا دابەزاند بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەم شەوە خێرترە لە هەزار مانگ لە بەرەكەت وپیرۆزیدا، وگەورەیی ڕێزداری، وكاریگەری كردەوەی چاك تێیدا.
ئەم شەوە بە (شەوی قەدر) ناودەبرێت، زانایان دەڵێن: دوو مانای هەیە، یەكەم: بە واتای ڕێزدار دێت، هەروەكو دەووترێت: فڵان قەدری گەورەیە، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) لەڕوانگەی دانەپاڵی شتێكە بۆ سیفەتەكەی، واتا شەوێكی شەرەفمەندە، وگەورەیە لە پلەوپایە وڕێزداری وشكۆ وهتد، هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ﴾ [الدخان: 3] واتە: ﴿بەڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردووەتە خوارەوە﴾. دووەم: قەدر بە مانای قەدەر وبڕیاردان دێت، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) بۆی؛ لە ڕوانگەی زیاد كردنی ئاوەڵناوە بۆ ئەوەی لەخۆی گرتووە، واتا ئەم شەوە تێیدا بڕیار لەسەر قەدەر وچارەنووسی هەموو شتێك دەدرێت بۆ ساڵی داهاتوو، هەروەكو پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ﴾ [الدخان: 4] واتە: ﴿لهم شهوهدا كه شهوی -قهدر-ه ههموو كارێكی موحكهم و دامهزراو و كاربهجێ تیایدا یهكلایی و ڕوون ئهكرێتهوه، واته: له ماوهی ساڵێكدا چی ڕوو ئهدات له رزق و رۆزی و ئهجهل و ئهوهی كه روو دهدات خوای گهوره له شهوی (قهدر)دا دووباره بڕیاری لهسهر ئهداتهوه﴾.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

