دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوی قەدریان پێ نیشاندرا لە خەونیاندا کە لە حەوت شەوی کۆتاییدایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت».
Explanation
Benefits
لە دانایی وڕەحمەتی الله یە كە ئەم شەوەی شاردۆتەوە بۆئەوەی خەڵكی كۆشش بكەن لە پەرستن، وگەڕان بەدوای ئەو شەوە؛ بۆیە پاداشتیان زیاد دەبێت.
شەوی قەدر لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە، وهیوای زیاتر هەیە بەوەی لە شەوە تاكەكاندا بێت.
شەوی قەدر یەكێكە لە دە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، ئەو شەوەیە كە خوای گەورە -عز وجل- قورئانی تێدا دابەزاند بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەم شەوە خێرترە لە هەزار مانگ لە بەرەكەت وپیرۆزی، وگەورەیی ڕێزداری، وكاریگەری كردەوەی چاك تێیدا.
ئەم شەوە بە (شەوی قەدر) ناودەبرێت، زانایان دەڵێن: دوو مانای هەیە، یەكەم: بە واتای ڕێزدار دێت، هەروەكو دەووترێت: فڵان قەدری گەورەیە، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) لەڕوانگەی دانەپاڵی شتێكە بۆ سیفەتەكەی، واتا شەوێكی شەرەفمەندە، وگەورەیە لە پلەوپایە وڕێزداری وشكۆ وهتد، هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ﴾ [الدخان: 3] واتە: ﴿بەڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردوەتە خوارەوە﴾. دووەم: قەدر بە مانای قەدەر وبڕیاردان دێت، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) بۆی؛ لە ڕوانگەی زیاد كردنی ئاوەڵناوە بۆ ئەوەی لەخۆی گرتووە، واتا ئەم شەوە تێیدا بڕیار لەسەر قەدەر وچارەنووسی هەموو شتێك دەدرێتەوە بۆ ساڵی داهاتوو، هەروەكو پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ﴾ [الدخان: 4] واتە: ﴿لهم شهوهدا كه شهوی -قهدر-ه ههموو كارێكی موحكهم و دامهزراو و كاربهجێ تیایدا یهكلایی و ڕوون ئهكرێتهوه، واته: له ماوهی ساڵێكدا چی ڕوو ئهدات له رزق و رۆزی و ئهجهل و ئهوهی كه روو دهدات خوای گهوره له شهوی (قهدر)دا دووباره بڕیاری لهسهر ئهداتهوه﴾.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

