HadeethEnc · 2.21.0
ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە-ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵی تەراویح دەکات لە شەوی قەدردا کە لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندایە، وهەرکەسێک کۆشش بکات تێیدا بە نوێژکردن ونزا وقورئان خوێندن ویادی خواى گەورە، وباوەڕی پێی هەبێت وبەو فەزڵەى سەبارەتی هاتووە، وهیوای بە پاداشتی الله بێـت -سبحانه وتعالى-، نەک بۆ ڕیا وناوبانگ بێت، ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى پێشووی خۆشدەبێت.
03
Benefits
پاداشت وفەزڵی شەوی (قەدر) وئامۆژگاری کردن بە شەونوێژکردن لەو شەوەدا.
کردەوە چاکەکان قبوڵ ناکرێن مەگەر ڕاستگۆیی نیەتی لەگەڵدا بێت.
فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە، هەرکەسێک شەونوێژ ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وبە داواکردنی پاداشت لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares