پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەستپێدەکرد بە تەکبیر کردن (ووتنی: الله أكبر)، و (پاشان) خوێندنی {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ}
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشەوە (دايكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەستپێدەکرد بە تەکبیر کردن (ووتنی: الله أكبر)، و (پاشان) خوێندنی {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ}، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە نە سەری بەرز دەکردەوە ونە سەری دادەگرت بەڵکو لە نێوانیاندا بوو، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە سوجدەی نەدەبرد هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستا، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە، (جارێکی تر) سوجدەی نەدەبرد هەتاوەکو بە ڕێکی دادەنیشت، ولە هەموو دوو ڕکاتێکدا تەحیاتی -تەشەهودی- دەخوێند، لەسەر پێی چەپی دادەنیشت، وپێی ڕاستی دەوەستاند بەسەر زەویدا، ونەهی دەکرد لە شێوازی دانیشتی شەیتان^، ونەهی کردووە لەوەى کەسێک قۆڵەكانی -باڵەکانى- (لەسەر زەوی) ڕابخات وەکو باڵ ڕاخستنی ئاژەڵە دڕندەکان^^، وبە سەلامدانەوە کۆتایی بە نوێژەکە دەهێنا». ^(شێوازى دانیشتنی شەیتان: بریتیە لەوەى سمتەکانى لەسەر زەوی بێت و لەسەریان دابنیشێت ودیوی سەرەوەی پێیەكانی لەسەر زەوی ڕابخات، یان پێیەكانی لەسەر زەوی ڕابخات و لەسەر پاژنەكانی پێیەكانی دابنیشێت)، ^^(باڵ ڕاخستنی ئاژەڵە دڕندەکان: بەوەی لە سەرە پەنجەکانیەوە هەتاوەکو ئانیشکی لەسەر زەوی ڕابخات وەکو ئاژەڵ)
Explanation
Benefits
واجبێتی (تەكبیرەی ئیحرام:-الله أكبر- یەكەم بۆ دابەستنی نوێژ) کە هەموو وتە و کردەوەیەک حەرام دەكات کە پێچەوانەی وتە و کردەوەکانی نێو نوێژ بێت، و هیچ شێوازێکی تر بۆ چوونە نێو نوێژ شوێنی (تەكبیرەی ئیحرام) ئیحرام ناگرێتەوە.
واجبێتی خوێندنی سورەتی -الفاتحة-.
واجببوونی ڕکوع بردن، و باشترینی شێوازی ئەوەیە کە پشت ڕێک بێت، نە بەرز بکرێتەوە و نە نزم بکرێتەوە.
واجببوونی هەستانەوە لە ڕكوع بردن، و واجبێتی ڕێک وەستان لە پاش هەستانەوە.
واجبێتی سوجدە بردن، و واجبێتی هەستانەوە لێی، و ڕێک دانیشتن لە پاشیدا.
ڕەوایەتی دانیشتنی (ئیفتیراش) کە نوێژخوێن پێی چەپی ڕادەخات و لەسەری دادەنیشێت و پێی ڕاستی ڕادەگرێت، بەڵام لە تەحیاتی -تەشەهودی- کۆتایی ئەو نوێژانەی دوو تەحیاتیان هەیە وەکو مەغریب و عیشا، ئەوەی دروستە بریتیە دانیشتنی (تەوەروک)؛ و لەم بارەیەوە فەرموودەی تر هاتووە.
نەهی كردن لە خۆچواندن بە شەیتان لە دانیشتنیدا، ئەویش بەوەی لەسەر پاژنەکانی دابنیشێت و پێیەکانی لەسەر زەوی ڕابخات، یان ڕایانبگرێت و لە نێوانیاندا لەسەر زەوی دابنیشێت.
نەهی كردن لە خۆچواندن بە ئاژەڵی دڕندە؛ لە ڕاخستنی قۆڵەكان (باڵەكان) لەسەر زەویدا، ئەویش بەوەی نوێژخوێن هەردوو قۆڵی لەسەر زەوی ڕابخات (لە کاتی سوجدەدا)، چونکە ئەمە نیشانەی تەمبەڵی و لاوازییە.
نەهی كردن لە خۆچواندن بە شەیتان و ئاژەڵان لە کردەوەکانیاندا.
واجبێتی کۆتاییهێنان بە نوێژ بە سەلامدانەوە، کە نزایە بۆ نوێژخوێنان و ئامادەبووان و ئامادەنەبووانی چاکەکار بەوەی سەلامەت بن لە هەموو خراپە و کەموکورتیەک.
واجبێتی ئارامی و دڵنیایی و هێوری لە ئەنجامدانی نوێژدا.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

