الرَّدُّ عَلَى القُرْآنِيِّينَ وفيه: حِوَارٌ مَعَ قُرْآنِيٍّ تَائِبٍ اللغة الكردية- السورانية زمانی کوردی ـ سۆرانی
وەڵامدانەوەی قورئانییەکان
گفتوگۆیەک لەگەڵ قورئانییەکی تەوبەكاردا لە خۆ دەگرێت
ئامادەکردنی هەژاری لێخۆشبوونی پەروەردگاری:
هەیثەم موحەممەد سەرحان
مامۆستا لە پەیمانگای حەرەم لە مزگەوتی پێغەمبەری خوا -پێشتر- وە سەرپەرشتیاری پەیمانگای سوننەت
وەرگێڕانی : عبدالمجید عبدالحمید الكردی
mahadsunnah.com
خودا لە خۆی و دایک و باوکی و ئەوەی یارمەتی داوە لە ئامادەكردنی ئەم کتێبە خۆش بێت
چاپی یەکەم
هەموو مافەکان پارێزراون
چاپی یەکەم
[چاپێکی ئەلیکترۆنییە – ئامادە نەکراوە بۆ چاپکردن]١٤٤٧ کۆچی – ٢٠٢٥ زاینی
پێرست
پێرست …………………………………
پێشەکی …………………………………
پوختەیەک دەربارەی قورئانییەکان …………………………………
گرنگترین گومڕاییەكانی قورئانییەکان …………………………………
گفتوگۆیەك لەگەڵ قورئانییەکی تەوبەكاردا …………………………………
چەند پرسیارێك بۆ خوێنەر …………………………………
پێشەکی
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس بۆ خودا، سوپاسی دەکەین و داوای یارمەتی و لێخۆشبوونی لێ دەکەین، و پەنا دەگرین بە خودا لە خراپەی نەفسمان و لە کردەوە خراپەكانمان ، ئەوەی خودا هیدایەتی بدات کەس نییە ڕێی لێ ون بکات، وە ئەوەی خودا گومڕای بکات کەس نییە هیدایەتی بدات، و شایەتی دەدەین کە هیچ پەرستراوێک نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خودا ، تەنها و بێ هاوبەشە، و شایەتی دەدەین کە موحەممەد بەندە و پێغەمبەری ئەوە ﷺ.
أما بعد ؛ خودای گەورە منەتی بەسەر ئەم ئوممەتەدا کردووە بەوەی فەزڵی داوە بەسەر سەرجەم ئوممەتەکاندا، وە باشترین دروستکراوی خۆی بۆ ناردوون، محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵای دەستپاک، دروود و سەلامی خودا لەسەر خۆی و ئال و بەیت و هاوەڵانی بێت، ئاینەکەی بۆ ڕوون کردوونەتەوە، و فەرمانی پێکردوون بە گوێڕایەڵیکردنی و شوێنکەوتنی، و ئەوەی کردووەتە نیشانەیەك بۆ ڕاستگۆیی ئەو کەسەی بانگەشەی خۆشەویستی خودا دەکات، ﭽ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭼ آل عمران: ٣١)
وە ئوممەت کۆدەنگن لەسەر واجبێتی شوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا ﷺ، و هەرکەسێک پێچەوانەی ئەوە بکات ئەوا کەوتووەتە ناو هەڵوەشێنەرەوەیەک لە هەڵوەشێنەرەوەکانی ئاین.
لەگەڵ ئەوەشدا لەم ئوممەتەدا کەسانێک دەرکەوتن کە بە درۆ بانگەشەی شوێنکەوتنی قورئانی پیرۆز دەکەن، و سوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ فڕێ دەدەن و پشتگوێی دەخەن، وە خۆیان ناوناوە “قورئانییەکان”، کە ئەوانە کۆمەڵێکی گومڕان، پێغەمبەری خوا ﷺ ئاگاداری کردووینەتەوە لێیان، بەڵام كاتێك زۆرێک لە گەنجانی موسڵمان لەم سەردەمەدا هەڵخەڵەتاون پێیان؛ بەهۆی نەزانینیان بە مافی پێغەمبەری خوا ﷺ، و دوورکەوتنەوەیان لە ئاینی پەروەردگاریان، بۆیە پێویست بوو وەڵامیان بدرێتەوە، و گومڕایی و دژبەیەکییان ڕوون بکرێتەوە، چونكە ئەوان دەیانەوێت سوننەت بڕوخێنن، وە تانە لە وەحی دەدەن، وە داماڵینی ئاینەکە لە واتاکانی و حوکمەکانی تاوەکو هیچ شتێکی لێ نامێنێتەوە جگە لە ناوەکەی نەبێت.
بە پێویستمان زانی ئەم نامەیە دەربکەین بۆ ڕوونکردنەوەی مەترسی ئەم مەنهەجە، وە ئاشکراکردنی گرنگترین گومانەکانیان، و وەڵامدانەوەی چەواشەکارییەکانیان، و ڕوونکردنەوەی بەڵگەیی بوونی سوننەت و پێگەکەی، و پێویستی دەستگرتن بە هەردوو وەحییەکە (قورئان و سوننەت)، داواکارین لە خودای زیندووی هەڵسوڕێنەر کە ئەم کارە بە خاوێنی بۆ ڕەزامەندی خۆی قبوڵ بکات، و سوود بگەیەنێت بە خوێنەر و نووسەر و یارمەتیدەر، هەر ئەو دۆست و بەتوانایە بەسەر ئەوەدا، وصلَّى الله وسلَّم وبارك على محمَّدٍ النَّبيِّ الأُمِّيِّ، وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسانٍ إلى يوم الدِّين.
پوختەیەک دەربارەی قورئانییەکان
قورئانییەکان کێن؟
قورئانییەکان تاقم و دەستەیەکەن ئینتیسابیان هەیە بۆ ئیسلام، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تەنها قورئان بەسە، وە تانە لە سوننەتی پێغەمبەرایەتی دەدەن، و نکۆڵی لەوە دەکەن کە بکرێتە بەڵگە، و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەری خوا ﷺ تەنها گەیەنەری تەنها قورئانە ، وە ووتە و کردەوە و دانپێدانانەكانی هیچ کەسێک لە موسڵمانان ناچار نییە پابەندیان بێت.
بۆچی قورئانییەکان تانە لە سوننەت دەدەن؟
قورئانییەکان دەیانەوێت ئیسلام بڕوخێنن، و تانە لە هەردوو وەحییەکە بدەن بەیەکەوە، بەڵام لە دەرگای نکۆڵیکردن لە سوننەتەوە هاتنە ژوورەوە؛ چونکە تانەدان لە سوننەت ئاسانترە لەلای خەڵکی گشتی (عەوام) وەک لە تانەدان لە قورئان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، و چونکە خستنی سوننەت دەبێتە هۆی خستنی قورئان، و لابردنی ئاین لە ڕەگ و ڕیشەوە.
کەی قورئانییەکان دەرکەوتن؟
نکۆڵیکردن لە سوننەت لە کۆنەوە لەلایەن هەندێک جەماعەت و تاکەکەسەوە دەرکەوتووە؛ وەک ئەوەی خەواریجەکان کردیان کاتێک نکۆڵیان لە دادگەری (عەدالەتی) هاوەڵان کرد، و زۆرێک لەو شتانەیان ڕەتکردەوە کە لە پێغەمبەرەوە ﷺ بۆیان هاتبوو، وەکو ئەوەی شیعە ڕافیزەکان و موعتەزیلەکان کردیان کاتێک هەموو ئەوەیان ڕەتکردەوە کە عەقڵە کورتەکانیان قبوڵی نەدەکرد لە دەقەکانی سوننەت، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە ناو و سیفاتەکانی خودای گەورە.
پاشان قورئانییەکان وەک قوتابخانەیەکی فیکری سەربەخۆ دەرکەوتن دوای هاتنی داگیرکاری ڕۆژئاوایی بۆ وڵاتانی ئیسلامی، و ئەمەش نزیکەی سەد و پەنجا ساڵێک لەمەوبەر بوو، کە تێیدا ئەهلی کوفر هەوڵیاندا بە پاڵپشتیکردنی بیرۆکە لادەرەکان بە ماددی و مەعنەوی؛ هەوڵێک بوو لێیانەوە بۆ لەرزۆک کردنی باسە جێگیرەکانی ئیسلام، و چەسپاندنی دەسەڵاتیان بەسەر وڵات و بەندەکاندا.
و کۆمەڵێک کەس ئەم مەنهەجەیان گرتەبەر و كۆمەڵیك ئەو بیرۆكەیان سەرخست ئەوانەی كە چالاکیان هەیە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم سەردەمەدا.
گرنگترین گومڕاییەكانی قورئانییەکان :
یەکەم: نکۆڵیکردنیان لە سوننەت، و پێچەوانەکردنی دەقی ڕاشکاوی قورئان
قورئان فەرمانی کردووە بە گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەری خوا ﷺ لە دەیان ئایەتدا، وەک ئەوەی خوای گەورە دەفەرموێت : ﭽ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧﮨ ﭼ الحشر: ٧ ]، وە دەفەرموێت ﭽ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭼ النساء: ٨٠ ) کەواتە نکۆڵیکردن لە سوننەت سەرپێچییەکی ڕاشکاوانەیە بۆ فەرمانی خودای گەورە.
دووەم: نکۆڵیکردنیان لەوەی کە سوننەت وەحییە لەلایەن خوداوە :
خودای گەورە فەرموویەتی: ﭽ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭼ [النجم: 3-4]، کەواتە ڕەتکردنەوەی سوننەت ڕەتکردنەوەی وەحییە دابەزێنراوەكەیە كە لەلایەن خودای گەورەوە هاتووە .
سێیەم: پێچەوانەکردنیان بۆ کۆدەنگی (اجماع) ئوممەت لە سەردەمی هاوەڵانەوە
لە مێژووی ئیسلامدا نەزانراوە لە سەردەمی هاوەڵانەوە (ڕەزای خودایان لێبێت) تاوەکو ئەمڕۆ کەسێک نکۆڵی لە سوننەت بکات، زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی دەکرێتە بەڵگە ، و هەرکەسێک نکۆڵی لێ بکات ئەوا داهێنراوکارێکی گومڕایە (مبتدع ضال).
ئیبن حەزم (ڕەحمەتی خودای لێبێت) دەربارەی ئەم ئایەتە: ﭽ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍﰎ ﭼ [النساء: 59] دەفەرموێت: «ئوممەت کۆدەنگن لەسەر ئەوەی ئەم دەقە ڕووی لە ئێمەیە و لە هەموو ئەوانەیە کە دروست دەکرێن و ڕۆحی دەکرێت بە بەردا تا ڕۆژی دوایی لە جنۆکە و مرۆڤ، وەک چۆن ڕووی لەوانە بوو کە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا ﷺ بوون، و هەرکەسێک دوای ئەو دێت (سەلامی خودای لێبێت) و پێش ئێمە بوون بەبێ جیاوازی» (الإحكام في أصول الأحكام، ص97).
چوارەم: ئیسلام ناکرێت تەنها بە قورئان جێبەجێ بکرێت
ئەوانەی نکۆڵی لە سوننەت دەکەن بە دڵنیاییەوە دەزانن کە ناکرێت ژمارەی ڕکاتەکانی نوێژ بزانرێت ، هەروەها نیسابی زەکات، و چۆنیەتی حەج، و وردەکارییەکانی ڕۆژوو… و جگە لەمانەش لە وردەکارییەکانی شەریعەت تەنها لە ڕێگەی سوننەتی کردەییەوە نەبێت ، و ئەگەر سوننەت پێویست نەبوایە بۆچی پێغەمبەری خوا ﷺ نێردرا هەر لە بنەڕەتەوە؟! کەواتە هیچ نامێنێتەوە جگە لەوەی کە ئەوان ویستوویانە وردەکارییەکانی شەریعەت بڕوخێنن.
پێنجەم: دژایەتی ڕاشکاوانە بۆ کردەوەی پێشینانی چاک (سلف الصالح)
لە ناو هاوەڵان یان شوێنکەوتووان (تابعین) یان پێشەوایانی ئیسلامی ناسراو نەبینراوە کە کەسێک وتبێتی: قورئان بە تەنها بەسە بۆمان؛ بەڵکو سوننەتیان بە بنچینە و سەرچاوەی دووەم داناوە لە بنچینەکانی ئاین.
زانای پایەبەرز ئیبن باز (ڕەحمەتی خودای لێبێت) فەرموویەتی: «سەبارەت بە سوننەت، هیچ ناکۆکی و جیاوازییەک نییە لەوەی کە بنچینەیەکی سەربەخۆیە، و بنچینەی دووەمە لە بنچینەکانی ئیسلام، و واجبە لەسەر هەموو موسڵمانان؛ بەڵکو لەسەر هەموو ئوممەت کە کاری پێ بکەن، و پشتی پێ ببەستن، و بیکەنە بەڵگە، ئەگەر سەنەدەکەی ڕاست و دروست بێت بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ، و گەلێک ئایەت لە قورئان و فەرموودەی سەحیح لە پێغەمبەرەوە ﷺ بەڵگەن لەسەر ئەم مانایە، هەروەک چۆن کۆدەنگی (اجماع) ئەهلی عیلم بە گشتی بەڵگەیە لەسەر واجبێتی کارپێکردنی، و ئینکارکردن لەسەر هەرکەسێک کە پشتی تێ بکات یان پێچەوانەی بوەستێت» (مجموع الفتاوى والمقالات 9/176).
و سەلەف باشترین خەڵکن لە ڕووی ئاین و زانستەوە، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «خَيْرُ النَّاسِ قَرْنِي، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ» (واته : باشترین خەڵک سەدەکەی منن، پاشان ئەوانەی بە دوایاندا دێن، پاشان ئەوانەی بە دوایاندا دێن) متفق علیه.
شەشەم: نکۆڵیکردن لە سوننەت ڕێگایەکە بۆ خستن و لەکەدارکردنی قورئان
كەسی قورئانی دەیەوێت ئاین لە ڕەگ و ڕیشەوە بڕوخێنێت، بەڵام سەرەتا زەمینە سازی دەکات بە خستنی سوننەت، پاشان دەگاتە گومان دروستکردن لە خودی قورئانەکە دواتر، هەروەک چۆن فیرعەون کاتێک وتی: ﭽ ﭓ ﭔ ﭕ ﭼ [غافر: 26] وەک ئامادەکارییەک بۆ بەتاڵکردنەوەی بانگەوازەکەی (سەلامی خودای لێبێت).
حەوتەم: تانەکانیان چڕ دەکەنەوە سەر «صحیح البخاري» بە دیاریکراوی
ئەمەش لەبەر ئەوەی «صحیح البخاري » باشترین و بەڕێزترین کتێبی ئیسلامە، و ڕاستترین کتێبە دوای کتێبی خودا، و خستنی ئەم کتێبە لەلای خەڵکی بریتییە لە خستنی سوننەت بە تەواوی، هەر بۆیە قورئانی دەست ناکات بە «موسنەدی ئەحمەد» یان «سونەنی ئەبی داود» بەڵکو بە «صحیح البخاري » بە تەنها.
هەشتەم: قورئان خۆی ئاشكرای كردووە کە سوننەت ڕوونکەرەوەیەتی
زۆرێک لە قورئان بە گشتی (مجمل) دابەزیوە پێویستی بە ڕوونکردنەوە و تەفسیر هەیە، هەر بۆیە خودای گەورە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی ﷺ کردووە کە بۆیان ڕوون بکاتەوە، خودای گەورە فەرموویەتی: ﭽ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﭼ [النساء: 105]، و فەرموویەتی: ﭽ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭼ [النحل: 44]، و ئەگەر قورئان بەس بوایە بەبێ سوننەت ئەوا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەوێ نەدەبوو.
نۆیەم: ناردنی پێغەمبەری خوا ﷺ بەڵگەیە لەسەر واجبێتی شوێنکەوتنی
چونکە سوودی ناردنی پێغەمبەری خوا چییە ئەگەر قورئان بە تەنها بەس بێت؛ بەڵکو هەموو پێغەمبەران بە کتێب و ڕوونکردنەوەوە هاتوون، و سوننەت ڕوونکردنەوەی ئەوە ﷺ.
دەیەم: ئەوەی نکۆڵی لە سوننەت بکات ناتوانێت خودا بپەرستێت بەو شێوەیەی دروستە
پەرستشە کردەییەکان وەک نوێژ و زەکات و ڕۆژوو و حەج ناکرێت جێبەجێ بکرێن بەو شێوەیەی خودای گەورە دەیەوێت ئیللا بە شوێنکەوتنی سوننەت نەبێت، پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی نوێژ فەرموویەتی: «صَلُّوا كَمَا رَأَيْتُمُونِي أُصَلِّي» واته : نوێژ بکەن وەک چۆن دەبینن من نوێژ دەکەم) بوخاری ریوایەتی كردووە ، وە درەبارەی حەج فەرموویەتی: «لِتَأْخُذُوا مَنَاسِكَكُمْ، فَإِنِّي لَا أَدْرِي لَعَلِّي لَا أَحُجُّ بَعْدَ حَجَّتِي هَذِهِ» واته : با مەناسیک و عیبادەتەکانتان وەربگرن، چونکە من نازانم ڕەنگە دوای ئەم حەجەم حەج نەکەمەوە) موسلیم ریوایەتی كردووە.
یازدەیەم: شوێنکەوتنیان بۆ “موتەشابیه” (لێکچوو/ناڕوون) و وازهێنانیان لە “موحکەم” (ڕوون)
قورئان هەمووی موحکەمە بەو مانایەی کە هیچ هەڵەیەكی تێدا نییە، و هیچ دژبەیەك و ناکۆکییەکی تێدا نییە، وە هەمووشی موتەشابیهە ، واته هەموو بەشەكانی لە بەشەكانی تری دەچێت، بە شێوازێکی پەروەردگاریی دانایانە، پاشان بەشێکی لێیەتی موحکەمە کە ماناکەی ڕوون و ئاشکرایە و شاراوە نییە، و بەشێکی لێیەتی موتەشابیهە کە شاراوەیە لەسەر زۆرێک لە خەڵکی بە تایبەت عەوام، و ئەهلی حەق موتەشابیه دەگەڕێننەوە بۆ لای موحکەم بۆیە ماناکەی موحكەم دەكەن، بەڵام ئەهلی لادان و گومڕایی ڕوو وەردەگێڕن لە موحکەم و شوێن موتەشابیه دەکەون، خودای گەورە فەرموویەتی: ﭽ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱﯓﭼ [آل عمران: 7]، و ئەمەش حاڵی قورئانییەکانە.
دوازدەیەم: مەنهەجەکەیان دەبێتە هۆی دەرچوونی ئوممەت لە ئیسلام
تانەدان لە بنچینە شەرعییەکان دەرگایەکە بۆ شێواندنی ئاین ئەوەی کە خودا پێغەمبەری ﷺ پێ ناردووە، و ڕێگایەکە بۆ لادان لێی و شوێنکەوتنی ڕێچکەکانی شەیتانە.
گفتوگۆیەک لەگەڵ قورئانییەکی تەوبەكاردا:
پرسیاری [١]: پێش ئەوەی دەست پێ بکەین، مانای «قورئانییەکان» چییە کە تۆ یەکێک بوویت لێیان؟
وەڵام: بانگەشەی ئەوەمان دەکرد کە دەست بە قورئانەوە دەگرین بە تەنها، و ئەوە تاکە سەرچاوەیە بۆ تەشریع و یاسادانان، و سوننەت پابەندكراو نییە؛ بەڵکو تەنها گێڕانەوەیەكی مێژوویین و ئاینیان لەسەر بونیاد نانرێت.
پرسیاری [٢]: بۆچی ئەم ناوەتان هەڵبژارد کە وا دەگەیەنێت ئێوە ئەهلی قورئانن؟
وەڵام: بە تەزویر هەڵمانبژارد؛ چونکە ناوەکە وا لە خەڵکی دەکات گومان بەرن ئێمە توندترین کەسین لە دەستگرتن بە قورئانەوە لەچاو خەڵکی تر، كەچی ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە دوورترین خەڵکین لێی لە تێگەیشتن و کردەوەدا، بۆیە خۆمان ناونا «قورئانییەکان» هەروەک چۆن مونافیقەکان خۆیان ناونا «باوەڕداران».
پرسیاری [٣]: چی وادەکات مرۆڤ نکۆڵی لە سوننەت بکات لە بنەڕەتەوە؟
وەڵام: هۆکاری ڕاستەقینە ڕاکردنە لە ئەرکەکان (تەکلیف)، چونکە سوننەت وردەکاری پەرستشەکان و فەرمانەکان و قەدەغەکراوەکانی تێدایە، و سنورەکان و ڕەوشتەکانی تێدایە، و تیایدا زەوابیتەکانی ژیان هەیە بە تەواوی، جا هەرکەسێک ئاینێکی بوێت بەبێ پابەندبوونەکان ئەوا دەبێت تانە لە سوننەت بدات؛ چونکە ئەوە ئەو قەڵایەیە کە شەریعەت دەپارێزێت.
پرسیاری [٤]: ئایا نکۆڵیکردنتان لە سوننەت لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی و بەدواداچوونی حەق بوو؟
وەڵام: نەخێر؛ ئێمە زانستی فەرموودەمان نەخوێندووە، و نە زاراوەکانیش (مصطلح)، و نە زانستەکانی قورئان؛ بەڵکو ئێمە نەزانین بە بنچینەکانی تەفسیر، و جیاوازی ناکەین لە نێوان موتەشابیه و موحکەم، و گومانەکانمان لە ئینتەرنێتەوە دەخوێندەوە، و سەرسام دەبووین پێیان، و دەمانکردنە بنچینە، و سوننەتی پێغەمبەرى موستەفامان ﷺ پێ دەڕوخاند.
پرسیاری [٥]: یەکەم گومانتان چییە کە لە ڕێگەیەوە دەچنە سەر خەڵکی؟
وەڵام: هەمیشە دەست پێ دەکەین بە دووبارەکردنەوەی دەستەواژەی: (قورئان کامڵە، و پێویستی بە ڕوونکردنەوە و سوننەت نییە)، و بەڵگە دەهێنینەوە بەە ئایەتەی خودای گەورە: ﭽ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅﮆ ﭼ [الأنعام: 38]، و بانگەشەی ئەوە دەکەین کە مەبەست لە کتێب لێرەدا قورئانە.
پرسیاری [٦]: و چۆن وەڵامی ئەم گومانە دەدەیتەوە ئێستا دوای ئەوەی حەقت بۆ دەرکەوت؟
وەڵام: وەڵامەکە لە سێ ڕووەوەیە:
١) کتێب لە ئایەتەکەدا بریتییە لە (اللوح المحفوظ – پەڕاوی پارێزراو)، و ئەمەش تەفسیری ئیبن عەباس و موجاهید و قەتادە و جگە لەوانیشە، و مەبەست پێی قورئان نییە.
٢) قورئان کامڵە لە ڕووی لەخۆگرتنی بنچینە گشتییەکانی ئاین، نەک لە ڕووی ڕوونکردنەوەی هەموو وردەکارییەکانەوە، چونکە زۆرێک لە وردەکارییەکانی بەجێهێشتووە بۆ ڕوونکردنەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ.
٣) خودای گەورە فەرمانی کردووە بە شوێنکەوتنی سوننەت، و فەرموویەتی: ﭽ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭼ [النحل: 44]، جا چۆن دەگوترێت: قورئان بە تەنها بەسە لەگەڵ بوونی ڕوونکردنەوەی پێغەمبەرایەتی بە واجب؟!
پرسیاری [٧]: بۆچی دەتانگوت: سوننەت وەحی نییە؟
وەڵام: بۆ ئەوەی قەناعەت بە خەڵکی بکەین کە سوننەت پابەندکەر نییە بۆ هیچ کەسێک، و پێغەمبەری خوا ﷺ تەنها گەیەنەری قورئان بووە.
پرسیاری [٨]: و وەڵامت چییە ئێستا؟
وەڵام: لە سێ ڕووەوە:
١) قورئان بە دەق دەفەرموێت کە سوننەت وەحییە لەلایەن خوداوە، خودای گەورە دەفەرموێت: ﭽ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭼ [النجم: 3-4]،
٢) قورئان گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەری خوا ﷺ واجب دەکات وەک گوێڕایەڵییەکی سەربەخۆ، خودای گەورە دەفەرموێت: ﭽ ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖﭗ ﭼ [النساء: 80]، و فەرموویەتی: ﭽ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﭼ ، لە کاتێکدا لە باسی کاربەدەستاندا (أولي الأمر) فەرمووی: ﴿ ﯼ ﯽ ﯾﯿ ﴾ [النساء: 59]، و کرداری (أطيعوا)ی دووبارە نەکردەوە؛ چونکە گوێڕایەڵیکردنی ئەوان پاشکۆی گوێڕایەڵیکردنی خودا و پێغەمبەرەکەیەتی ﷺ.
٣) قورئان خودی خۆی ناکرێت تێی بگەیت یان جێبەجێی بکەیت بەبێ سوننەت، چۆن نوێژ بکەین؟ و چۆن زەکات بدەین؟ و نیسابی ئاڵتون چەندە؟ و وردەکارییەکانی حەج چین؟ هەموو ئەمانە وردەکارییەکانیان لە قورئاندا بوونی نییە، و تەنها بە گشتی و ئیجمالی ئاماژەیان پێ کراوە.
پرسیاری [٩]: پشتتان دەبەست بەو گومانەی کە پارێزراوی (عصمة) تەنها تایبەتە بە قورئان، جا چۆن ئەم بیرۆکەیەتان بەکار دەهێنا؟
وەڵام: بە خەڵکیمان دەوت: بوخاری مرۆڤە، و دەکرێت هەڵە بکات، بۆچی پیرۆزی دەکەن؟ پاشان نەزانینی ئەوانمان بە زانستی فەرموودە دەقۆستەوە بۆ ئەوەی گومانیان بۆ دروست بکەین لە ڕاستی گێڕانەوەکانی بوخاری، و جگە لەویش لە پێشەوایانی فەرموودە کە پاشکۆی ئەون.
پرسیاری [١٠]: و وەڵامی زانستی چییە بۆ ئەم گومانە؟
وەڵام: وەڵامەکە لە سێ ڕووەوەیە:
١) هیچ کام لە پێشەوایان – چ جا خەڵكی عەوامی تر- بانگەشەی ئەوەیان نەکردووە کە بوخاری پارێزراوە (مەعصوم) لە هەڵە؛ بەڵکو زانایان وتوویانە: ڕاستترین کتێب دوای قورئان «صحیح البخاري»ـیە، بەو مانایەی ڕێژەی ڕاستییەکەی بەرزترە لە هەموو کتێبێکی تر.
٢) ساغکردنەوە (الترجيح) لە نێوان فەرموودەکاندا لەسەر بنەمای پارێزراوی ساغکەرەوەکە نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای یاسای زانستییە پەیوەستە بە: پێکەوە بەسترانی سەنەد (اتصال السند)، و دادگەری گێڕەرەوەکان (عدالة النقلة)، و ڕێکی (ضبط)یان بۆ ئەوەی دەیگێڕنەوە، و خاڵی بوونی فەرموودەکە لە شاز بوون (شذوذ)، و لە هۆکاری شاراوەی تانەدەر (علل قادحة).
٣) تانەدان لە «صحیحین» (بوخاری و موسلیم) ئامانج لێی نکۆڵیکردن نییە لە فەرموودەیەک بە دیاریکراوی، بەڵکو خستنی سەرچاوەی ئاینە بە تەواوی.
پرسیاری [١١]: و بۆچی «صحیح البخاري» دەکەەنە ئامانج نەک کتێبی تر؟
وەڵام: چونکە لێدان لە سەر، جەستە دەمرێنێت، جا ئەگەر خەڵکیمان خستە گومانەوە لە ڕاستترین کتێب لەلایان، ئەوا ئەوەی دەمێنێتەوە بە دوایدا دەکەوێت و دەڕوخێت.
پرسیاری [١٢]: چۆن بوخاریتان دەخست لەبەرچاوی خەڵکی؟
وەڵام: دەگەڕاین بە دوای فەرموودەیەک یان دوو فەرموودە کە تێیدا گومانی خراپ تێگەیشتن هەبێت، پاشان بابەتەکەمان گەورە دەکردەوە تا خوێنەر گومانی دەبرد هەموو کتێبەکە هەڵەیە، وە نەمان دەگوت: هەموو فەرموودەکان لاوازن ، بەڵکو لە دەرگای گومانی بچووکەوە دەهاتینە ژوورەوە.
پرسیاری [١٣]: ئایا لە فەرموودەکە تێدەگەیشتن پێش ئەوەی تانەی لێ بدەن؟
وەڵام: تێی نەدەگەیشتین، و گرنگیمانش پێ نەدەدا، بەڵکو دەقێکم دەخوێندەوە دابڕاو (لە پێش و پاشی) بەبێ شەرحەکانی زانایان، پاشان بە خراپی تێدەگەیشتین و حوکممان لەسەری دەدا، و ئەمەش کرداری ئەوانەیە کە خودا لێیان دواوە: ﭽ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢﭼ [النساء: 46].
پرسیاری [١٤]: ئایا خۆتان کارتان بە قورئان دەکرد و نوێژتان دەكرد و زەکاتتان دەدا و ڕۆژووتان دەگرد؟
وەڵام: ڕاستییەکەی ئەوەیە ئێمە هیچ شتێکمان لەوە نەدەکرد؛ چونکە هەرکەسێک بیەوێت هەر شتێک لە عیبادەتەکان جێبەجێ بکات ناچار دەبێت پشت بە سوننەت ببەستێت، و ئەمەش مەزهەبەکەمان لە بنچینەوە دەڕوخێنێت، جا ئەگەر نوێژی مەغریبی سێ ڕکاتمان بکردایە بۆ نموونە ئەوا کارمان بە سوننەت دەکرد، و بە دڵنیاییەوە ڕاکردن لە تەکلیف و ئەرک مەبەستەکە بوو، وە نکۆڵیکردن لە سوننەت هۆکارێک بوو بۆی.
پرسیاری [١٥]: کەواتە، بۆچی بانگەشەی ئەوەتان دەکرد کە قورئان بە تەنها بەسە بۆ کردەوەكان؟
وەڵام: بۆ ئەوەی خەڵکی هەڵخەڵەتێنین، ئەگینا ئێمە یەکەم کەسین کە دەزانین قورئان بە تەنها چۆنیەتی نوێژ و ژمارەی ڕکاتەکانی ڕوون ناکاتەوە.
پرسیاری [١٦]: ئایا سەلەفی ساڵح بەڵگەبوونی سوننەتیان ئینکار کردووە ڕۆژێک لە ڕۆژان؟
وەڵام: نەخێر؛ لە سێ سەدە باشەکەدا نەزانراوە کەسێک نکۆڵی لە سوننەت کردبێت بە گشتی، و ئەگەر ڕوویشی دابێت لە هەندێک لە ئەهلی بیدعە ئینکارکردنی ئەوەی پێچەوانەی بیدعەکەیان بووە، ئەمە بە تەنها بەسە بۆ بەتاڵکردنەوەی مەزهەبەکەمان کە بانگەشەمان دەکرد.
پرسیاری [١٧]: دەتانگوت: سوننەت نووسراوەتەوە بە چەند سەدەیەک دوای پێغەمبەری خوا ﷺ؛ ئایا ئەم بانگەشەیە ڕاستە؟
وەڵام: نەخێر؛ دوای پێداچوونەوەی مێژوو زانیم کە:
١) هاوەڵان فەرموودەی زۆریان نووسیوەتەوە لە ژیانی خۆیاندا، و لە بەناوبانگترین ئەوانەی دەزانرێت لەم بارەیەوە ئەو پەڕاوە راستگۆیەی عەبدوڵڵای کوڕی عەمرو (ڕەزای خودای لێبێت)، و سەحیفەی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب (ڕەزای خودای لێبێت) دەربارەی ئەندازەی بڕی خوێن (دیات)، و سەحیفەی سەعدی کوڕی عوبادە (ڕەزای خودای لێبێت)، و سەحیفەی ئەبو هورەیرە (ڕەزای خودای لێبێت)، و جگە لەوانیش.
٢) گەورەی شوێنکەوتووان (تابعین) سوننەتیان لە هاوەڵانەوە وەرگرت و ڕێکیان خست (ضبط)، و هەبوو لێیان دەینووسیەوە، و زۆربەشیان لەبەری دەکرد لە سینەیدا، و ناسرابوون بە هێزی لەبەرکردن و زەبت، و هەبوو لێیان تاقی دەکرایەوە لەلایەن ئەوەی لێی وەردەگرت تا بزانێت زەبتی هەیە یان نا.
٣) ئوممەت سوننەتیان نووسیوەتەوە لە سەدەی یەکەم و دووەم بە گواستنەوەی تەواتور (لە زۆرەوە بۆ زۆر)، و بە وەرگرتن و جێبەجێکردن (الأداء) وەک لەبەرکردن لە سینەکان و لە کتێبەکاندا.
و لەسەر ئەمە بانگەشەی ئەوەی کە نووسینەوە (تدوین) دواکەوتووە بوختانێکی کۆن و بەتاڵە.
پرسیاری [١٨]: بۆچی دەتانوت: (قورئانمان بەسە) سەرباری ئەوەی کارتان پێ نەدەکرد؟
وەڵام: چونکە وشەیەکی ڕاکێشەرە بۆ خەڵکی عەوام، و ئەگەرنا ئەوەی بیەوێت کار بە قورئان بکات دەبێت خۆی ببینێتەوە کە داوا لێکراوە بە نوێژ، و زەکات، و حەج، و ڕۆژوو، و هەمووی تێگەیشتنی نییە و نازانرێت وردەکارییەکەی و چۆنیەتییەکەی ئیللا بە سوننەت نەبێت.
پرسیاری [١٩]: شوێنەواری پەیڕەوکردنی مەزهەبی قورئانییەکان چییە لەسەر ئاینی ئیسلام ئەگەر بڵاو بێتەوە؟
وەڵام: شوێنەواری وێرانکەری هەیە، لەوانە:
١) کەوتنی هەموو پەرستشەکان، لە نوێژ، و زەکات، و حەج، و ڕۆژوو، و جگە لەمانەش، چونکە قورئان فەرمان دەکات بە زەکات بەبێ ڕوونکردنەوەی نیسابەکەی، و فەرمان دەکات بە نوێژ بەبێ ڕوونکردنەوەی چۆنیەتییەکەی، و فەرمان دەکات بە حەج بەبێ ڕوونکردنەوەی کردەوەکانی.
٢) کەوتنی سنورەکان (الحدود) و ڕەوشتەکان.
٣) تانەدان لە قورئان خۆی دوای خستنی سوننەت؛ چونکە قورئان ناکرێت تێی بگەیت بەبێ سوننەت، جا ئەگەر سوننەت کەوت قورئان بە زەروڕەت دەکەوێت.
٤) هەرەسهێنانی ئاین لە ڕەگەوە، و سەلەف فەرموویانە: سوننەت بڕیاردەرە بەسەر قورئانەوە.
پرسیاری [٢٠]: ئایا مەزهەبی قورئانییەکان نوێیە؟
وەڵام: هەمان مەزهەبی خەواریجە کۆنەکانە کاتێک هاوەڵانیان کافر کرد و بە فاسق لەقەڵەمیان دان و گێڕانەوەکانیان خستن، و ئەوەش وتەی ئەهلی بیدعەیە کە وتیان: کتێبی خودامان بەسە، و پێغەمبەری خوا ﷺ هەواڵی داوە لێیان کاتێک فەرمووی: «أَلَا إِنِّي أُوتِيتُ الْكِتَابَ وَمِثْلَهُ مَعَهُ، أَلَا يُوشِكُ رَجُلٌ شَبْعَانُ عَلَى أَرِيكَتِهِ يَقُولُ: عَلَيْكُمْ بِهَذَا الْقُرْآنِ، فَمَا وَجَدْتُمْ فِيهِ مِنْ حَلَالٍ فَأَحِلُّوهُ، وَمَا وَجَدْتُمْ فِيهِ مِنْ حَرَامٍ فَحَرِّمُوهُ!» واته : ئاگاداربن من کتێب -قورئان- و وێنەی ئەوم لەگەڵدا پێدراوە -سوننەت-، ئاگاداربن نزیکە پیاوێکی تێر لەسەر كەروێتەكەی پاڵی دابێتەوە و بڵێت: دەست بگرن بەم قورئانەوە، چی تێدا بوو بە حەڵاڵ بە حەڵاڵی بزانن، و چی تێدا بوو بە حەرام بە حەرامی بزانن!) ئەبو داود و تورموزی گێڕاویانەتەوە.
خەتتابی (ڕەحمەتی خودای لێبێت) لە شەرحی ئەم فەرموودەیەدا فەرموویەتی: «ئەمە ئاگادارکردنەوەیە بەوەی کە پێچەوانەی ئەو سوننەتانە دەکرێت کە پێغەمبەری خودا ﷺ دایناون لەوەی کە لە قورئاندا باسی نییە، لەسەر ئەوەی خەواریج و ڕافیزەکان بۆی چوون ، چونکە ئەوان پەیوەست بوون بە ڕووکەشی قورئان، و ئەو سوننەتانەیان واز لێهێنا کە بەیانی (ڕوونکردنەوەی) کتێبەکەی لەخۆگرتووە، بۆیە سەرگەردان بوون و گومڕا بوون.
و (الأريكة) واتە تەخت (سەرير)، و دەوترێت: پێی ناوترێت (أريكة) تاوەکو لەناو پەردە (حجلە)دا نەبێت، و تەنها مەبەستی پێی بەم سیفەتە خاوەنانی خۆشگوزەرانی و حەسانەوەن، ئەوانەی پابەندن بە ماڵەکان و داوای زانست ناکەن، و بەیانیان و ئێواران دەرناچن لە داواکردنیدا لە شوێنەکانی خۆی، و وەرگرتنی لە ئەهلی خۆی» (معالم السنن 4/298).
پرسیاری [٢١]: ئایا ئێستا باوەڕت هەیە کە سوننەت وەحییە لەلایەن خوداوە (عز وجل)؟
وەڵام: بەڵێ؛ چونکە خودای گەورە فەرموویەتی: ﭽ ﭼ ﭽ ﭾ ﭼ [البقرة: 129]، و (حیکمەت) سوننەتە بە کۆدەنگی (اجماع) موفەسیرین.
پرسیاری [٢٢]: چی پاڵی پێوە نایت بۆ تەوبەکردن؟
وەڵام: ترس لە خودای گەورە، هەستم دەکرد من ئاین دەڕوخێنم خشت بە خشت، و من دەرگای فیتنە دەکەمەوە لەسەر ئوممەت، کاتێک زانیم کە نکۆڵیکردن لە سوننەت کوفرە و دەرچوونە لە ئاین (ملة)، ترسام لەسەر چارەنووسی خراپی خۆم.
پرسیاری [٢٣]: پەیامت چییە بۆ ئەوەی کە کاریگەرە بە گومانی قورئانییەکان؟
وەڵام: بە ڕاستگۆییەوە لە منەوە بیبیسە :
١) هەرکەسێک زانست نەزانێت بە ئاسانی هەڵدەخەڵەتێنرێت، بۆیە با موسڵمان خۆی قەڵا بەند بکات بە زانستی بەسوود، ﭽ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭼ [طه: 114]، ﭽ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐﰑ ﭼ [المجادلة: 11].
٢) هەرکەسێک ئەمڕۆ واز لە سوننەت بهێنێت ئەوا بە دڵنیاییەوە سبەی واز لە قورئانیش دەهێنێت؛ چونکە ونبووەکەی تێدا نادۆزێتەوە مەگەر بیخاتە سەر ئەوەی لە پێغەمبەرەوە ﷺ هاتووە لە ڕوونکردنەوە.
٣) سوننەت ئەو سیاجەیە کە ئەم ئاینە دەپارێزێت وەک چۆن سیاج خانوو دەپارێزێت، جا هەرکەسێک سیاجەکە بڕوخێنێت ئەوا ئەوەی لە پشتەوەیەتی لە پیرۆزییەکان دەیڕوخێنێت.
٤) دەستگرتن بە هەردوو وەحییەکە تاکە ڕێگای نەجاتە بۆ هەرکەسێک بیەوێت.
پرسیاری [٢٤]: ئایا قسەی کۆتاییت هەیە پێش ئەوەی کۆتایی پێ بهێنین؟
وەڵام: بەڵێ، وامدەزانی خۆم قورئانیم، لە کاتێکدا من لە ڕاستیدا دژایەتی قورئانم دەکرد؛ چونکە قورئان فەرمانم پێ دەکات بە شوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا ﷺ و گوێڕایەڵیکردنی، و من فەرمانی ئەوم ڕەت دەکردەوە.
سوپاس بۆ خودا کە منی گەڕاندەوە بۆ حەق گەڕاندنەوەیەکی جوان، و داواکارم لە خودا کە دامەزراوم بکات لەسەر سوننەت، و ئوممەت بپارێزێت لە فیتنە و گومانەکان.
چەند پرسیارێك بۆ خوێنەر:
[١] کام لەمانەی خوارەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سوننەت وەحییە لەلایەن خوداوە؟⚪ قسەی خەڵکی لەسەر ئەوە.
⚪ ﴿وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ﴾.
⚪ ئیجتیهادی هاوەڵان.
⚪ ڕای بوخاری (ڕەحمەتی خودای لێبێت).
[٢] بۆچی قورئانییەکان پەلاماری «صحیح البخاری» دەدەن بە دیاریکراوی؟⚪ چونکە کتێبێکی فیقهییە.
⚪ چونکە ڕاستترین کتێبە دوای قورئان.
⚪ چونکە کتێبێکی سۆفیگەرییە.
⚪ چونکە کتێبێکی پوختە (مختصر).
[٣] کام لەم پەرستشانەی خوارەوە ناکرێت وردەکارییەکانی لە قورئانەوە بە تەنها بزانرێت؟⚪ ڕۆژوو.
⚪ نوێژ.
⚪ زەکات.
⚪ هەموو ئەوانەی پێشوو.
[٤] شوێنکەوتنی موتەشابیه و وازهێنان لە موحکەم سیفەتێکە قورئان باسی کردووە بۆ:⚪ زانایان.
⚪ چاکسازان.
⚪ ئەهلی لادان و فیتنە.
⚪ قورئان خوێنان (القرآء).
[٥] حوکمی ئەو کەسە چییە کە نکۆڵی لە سوننەت بکات بە هەمووی و بەڵگەیی بوونی ڕەت بکاتەوە؟⚪ تاوانبار (عاص).
⚪ داهێنراوکار (مبتدع).
⚪ کافرە و لە ئاین (ملة) دەردەچێت.
⚪ موجتەهیدێکی هەڵەکەر.
[٦] کام لەمانەی خوارەوە ڕوونی دەکاتەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺ تەنها گەیەنەرێکی قورئان نییە؛ بەڵکو ڕوونکەرەوەیە بۆی؟⚪ قسەی خەڵکی لەسەر ئەوە.
⚪ ﴿لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ﴾.
⚪ ئیجتیهادی هاوەڵان.
⚪ جیاوازی مەزهەبەکان.
[٧] بۆچی ناکرێت نوێژ تەنها لە قورئانەوە جێبەجێ بکرێت؟⚪ چونکە قورئان باسی نوێژی نەکردووە.
⚪ چونکە قورئان باسی نوێژی کردووە بە کورتی (إجمالاً) نەک بە وردەکاری (تفصیلاً).
⚪ چونکە نوێژ گرنگ نییە.
⚪ چونکە موسڵمانان جیاوازییان هەیە تێیدا.
[٨] لە ئامانجەکانی قورئانییەکان لە تانەدان لە سوننەت:⚪ زیادکردنی زانست.
⚪ پاراستنی قورئان.
⚪ خستنی شەریعەت بە پلەبەندی (تدریجیاً).
⚪ راستکردنەوەی کتێبەکانی فەرموودە.
[٩] مانای شوێنکەوتنی موتەشابیه و وازهێنان لە موحکەم چییە هەروەک چۆن قورئانییەکان دەیکەن؟⚪ تەفسیرکردنی قورئان بە قورئان.
⚪ تەرکیزکردن لەسەر ئایەتە ڕوونەکان تەنها.
⚪ تەحریفکردنی دەقەکان بۆ دەرهێنانی گومانەکان.
⚪ گەڕانەوە بۆ لای زانایان.
[١٠] بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی حیکمەت (الحکمة) لە قورئاندا بریتییە لە سوننەت؟⚪ جیاوازی خەڵکی.
⚪ ڕای بوخاری.
⚪ کۆدەنگی (إجماع) موفەسیرین.
⚪ ئیجتیهادێکی شەخسی.
[١١] چی ڕوودەدات ئەگەر خەڵکی سوننەتی پێغەمبەرایەتی بخەن (وازی لێ بهێنن)؟⚪ ئیسلام وەکو حاڵی خۆی دەمێنێتەوە.
⚪ جیاوازی لە نێوان موسڵمانان نامێنێت.
⚪ عیبادەتەکان و حوکمەکان بە دوای یەکدا دەکەون (نامێنن).
⚪ تێگەیشتنی ئاینی باشتر دەبێت.
[١٢] ئەو قسەیەی دەڵێت نووسینەوە بۆ سوننەت دواکەوتووە وا دەکات باوەڕپێکراو نەبێت قسەیەکی پوچەڵە چونکە:⚪ هاوەڵان هیچ شتێکیان نەگواستووەتەوە.
⚪ ئوممەت کۆدەنگ نەبوون لەسەر هیچ شتێک.
⚪ نووسینەوە دەستی پێکرد لە سەردەمی هاوەڵان و بەردەوام بوو بە تەواتور نەوە دوای نەوە.
⚪ دابەزینی قورئان دواکەوت.
[١٣] یەکێک لە شوێنەوارەکانی دژایەتی کردنی سوننەت:⚪ زیادبوونی گوێڕایەڵیی.
⚪ خۆشەویستی زانایان.
⚪ گومان دروستکردن (تەشکیک) لە قورئان خۆی دواتر.
⚪ بەرزبوونەوەی هۆشیاری ئاینی.
[١٤] ئەو بنچینەیە چییە کە ئەهلی فەرموودە پشتی پێ دەبەستن لە قبوڵکردنی گێڕانەوەکان؟⚪ دەمارگیری بۆ مەزهەب.
⚪ هەوا و ئارەزووی شەخسی.
⚪ یاسای زانستی لە سەنەد و دەق (متن).
⚪ زۆری خەڵکی.
[١٥] کامیان لەمانەی خوارەوە وەسفی مەنهەجی قورئانییەکان دەکات لە گفتوگۆدا؟⚪ سوربوون لەسەر داواکردنی زانست.
⚪ تەحریفکردنی دەقەکان و قۆستنەوەی نەزانی گشتی.
⚪ گەڕانەوە بۆ لای زانایان و متمانەپێکراوان.
⚪ ڕێزگرتن لە یاساکانی بەڵگەهێنانەوە.
[١٦] بۆچی ناردنی پێغەمبەری خوا ﷺ بە بەڵگە دادەنرێت لەسەر واجبێتی شوێنکەوتنی سوننەتەکەی؟⚪ چونکە خەڵکی پێویستیان بە کەسێکە لە نێوانیاندا بژی.
⚪ چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ هەڵە ناکات.
⚪ چونکە پەیامەکە تەواو نابێت ئیللا بە ڕوونکردنەوەی کردەیی بۆ قورئان نەبێت.
⚪ چونکە عەرەب داوای پێغەمبەریان کرد.











