ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەرامی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەڵاڵی کردووە، ئێوە حەرامی ناکەن لە سەر خۆتان؟ ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەرامی کردووە، ئێوە حەڵاڵی ناکەن لە سەر خۆتان؟ وتم: بەڵێ، فەرمووی: ئەوە پەرستنیانە
لە عەدی کوڕی حاتەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کە بیستوویەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتەی خوێندووەتەوە: {اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا…

