نەخێر پیس نیە، چونکە (پشیلە) زۆر هاتۆچۆ دەکات لە نێو ئێوەدا
لە کەبشەی کچی مالیکەوە -کە خێزانی کوڕەکەى ئەبی قەتادە بوو- دەڵێت: ئەبا قەتادە هات وهەندێک ئاوم بۆی هێنا بۆئەوەى بۆ دەستنوێژگرتن بەکاریبهێنێت، پشیلەیەک هات بۆئەوەى لە ئاوەکەى بخوات، دەفرەکەى لار کردەوە هەتاوەکو لێی خوارد، کەبشە دەڵێت: بینی کە من سەیری دەکەم، (ئەبی قەتادە…

