ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە».
Explanation
Benefits
دەركردنی ئاوی نێو لووت (الاستنثار) سوودی ئاو هەڵمژینە نێو لووت (الاستنشاق) تەواو دەكات؛ چونكە ئاو هەڵمژینە نێو لووت بۆ پاككردنەوەی ناو لووتە، وبە دەركردنی ئاوەكە پیسیەكانی نێو لووتیش دەردەچن.
بەستنەوەى باسەکە بە خەوی شەو لە وشەی (یبیت)ەوە وەرمانگرتووە؛ چونکە ئەم وشەیە تەنها بۆ خەوتن لە شەودا بەکاردێت، هەروەها خەوی شەو درێژ وقووڵە.
فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی شەیتان دەچێتە نێو لاشەی مرۆڤەوە وتێکەڵی دەبێت لەکاتێکدا ئەو هەستی پێناکات.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

