Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 18.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
نوێژكردن
پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوازى دانیشتنی چوارمشقی نوێژی دەکرد
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوازى دانیشتنی چوارمشقی نوێژی دەکر…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر (ڕکاتە) تاکەکانی نوێژەکەى ئەنجامبدایە؛ هەڵنەدەستا هەتاوەکو لە دانیشتنیدا ڕێک وجێگیر دەبوو
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەک مانگ لە پاش ڕکوع بردن؛ قنوتی دەکرد، نزای دەکرد لەسەر چەند تیرەیەک لە (هۆزی) بەنی سولەیم
لە عاسمەوە دەڵێت: پرسیارم لە ئەنەس کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- سەبارەت بە قنوت کردن*، ووتی: پێش ڕکوع بردنە، ووتم: فڵان بانگەشەى ئەوە دەکات کە تۆ وتووتە لە پاش ڕکوع بردنە؟ ووتی: هەڵەی ووت، پاشان بۆمانى گێڕایەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-: «یەک مانگ لە پاش ڕکوع بردن؛…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قنوتی نەدەکرد؛ مەگەر بۆ نزا کردن بۆ خەڵکانێک، یان نزا کردن لەسەر خەڵکانێک بێت
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قنوتی نەدەکرد؛ مەگەر بۆ نزا کردن بۆ خەڵکانێک، یان نزا کردن لەسەر خەڵک…
ئەی باوکە، نوێژت ئەنجامداوە لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەکر وعومەر وعوسمان وعەلی لێرەدا لە کوفە نزیکەی پێنج ساڵ، ئایا لە نوێژی بەیانیدا قنوتیان دەکرد؟ ووتی: ئەی کوڕم، داهێنراوە (بیدعەیە)
لە ئەبی مالیک ئەلئەشجەعی سەعد کوڕی تارقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم: «ئەی باوکە، نوێژت ئەنجامداوە لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەبوبەکر، وعومەر، وعوسمان، وعەلی لێرەدا لە کوفە نزیکەی پێنج ساڵ، ئایا لە نوێژی بەیانیدا قنوتیان دەکرد؟ ووتی: «ئەی کوڕم، داهێنر…
کاتێک هەریەکێکتان چوو بۆ سوجدە بردن؛ ئەوا با وەکو وشتر ئەژنۆکانى نەخاتە سەر زەوی، بەڵکو با دەستەکانى پێش ئەژنۆکانی لەسەر زەوی دابنێت
ئیبن عومەر دەستەکانى پێش ئەژنۆکانى لەسەر زەوی دادەنا (لە کاتی چوون بۆ سوجدەبردن)، و(ئیبن عومەر) دەیووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەم شێوازەی ئەنجامدەدا
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە بۆ نزا کردن، دەستی ڕاستی لەسەر ڕانی ڕاستی دادەنا، ودەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا، وبە پەنجەى شایەتمانى ئاماژەى دەکرد، وپەنجە گەورەکەى دەخستە سەر پەنجەی ناوەڕاستی، و ناولەپی دەستی چەپی دەخستە سەر ئەژنۆی چەپی
لە عبد اللە کوڕی زوبەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دابنیشتایە -لە تەحیاتدا:تەشەهوددا- بۆ نزا کردن، دەستی ڕاستی لەسەر ڕانی ڕاستی دادەنا، ودەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنا، وبە پەنجەى شایەتمانى ئاماژەى دەکرد (درێژی دەکردەوە…
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهودی -تەحیاتی- دەکردین هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی لە قورئانی دەکردین
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهودی -تەحیاتی- دەکردین هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی لە قورئانی دەکردین، دەیفەرموو: «(التحيَّات المباركات، الصَّلَوَاتُ الطَّيِّبَاتُ لله، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وَبَرَكَات…
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)
لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَي…

