Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 128.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری نەکرد بەسەر خەدیجە هەتاوەکو کۆچی دواییکرد
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری نەکرد بەسەر خەدیجە هەتاوەکو کۆچی دواییکرد».
ئەی عائیش، ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات، ووتم: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته، ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عائیش، ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات»، ووتم: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته (وەڵامی سەلامەکەى دایەوە)، ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم (مەبەستی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وس…
زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە…
من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «من دەزانم چی کاتێک لێم ڕازیت، وچی کاتێک لە من توڕەیت»، ووتی: چۆن ئەوە دەزانیت؟ ئەویش فەرمووی: «ئەگەر لێم ڕازی بیت، دەڵێیت: نەخێر؛ سوێند بە پەروەردگاری موحەمەد، وئەگەر لێم توڕە بیت، د…
هەموو ئومەتێک خاوەن سپاردە وئەمانەتێکی هەیە، وخاوەن ئەمانەت وسپاردەی ئێمە -ئەی ئومەت- ئەبو عوبەیدەى جەڕاحە
هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن؟» لە جەنگی ئەحزابدا، زوبەیر ووتی: من، پاشان فەرمووی: «کێ هەواڵم بۆ دێنێت سەبارەت بە دوژمن؟»، زوبەیر ووتی: من، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو پ…
زوبەیر کوڕی پورمە، وپشتیوانی (حەواری) منە لە نێو ئومەتەکەم
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زوبەیر کوڕی پورمە، وپشتیوانی (حەواری) منە لە نێو ئومەتەکەم».
هەرگیز پێغەمبەرم نەبینووە -صلى اللە علیە وسلم- بە (کەسێک بڵێت: دایک وباوکم) بە فیدات بێت لە پاش سەعد، گوێم لێبوو دەیفەرموو: بیهاوێژە، بە فیدات بێت باوک ودایکم
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینووە -صلى اللە علیە وسلم- بە (کەسێک بڵێت: دایک وباوکم) بە فیدات بێت لە پاش سەعد، گوێم لێبوو د…
حاڵ وباروگوزەرانتان لەو شتانەیە کە تووشی نیگەرانی کردووم لە پاش خۆم، وکەس ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەرتان؛ تەنها ئەوانەى لەڕاستیدا ئارامگرن
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حاڵ وباروگوزەرانتان لەو شتانەیە کە تووشی نیگەرانی کردووم لە پاش خۆم (پاش مردنم)، وکەس ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەرتان (بۆ پەیداکردنی پێداویستیەکانی ژیانتان)؛ تەنها ئەوانە نەبێت لەڕاستیدا ئار…
خودایە؛ ڕێنیشاندەر بێت بۆ هیدایەت وهیدایەتدراو بێت، وخەڵکی بەهۆی ئەوەوە هیدایەت بدە
هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت
لە عومەری جومەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت»، پیاوێک پرسیاری کرد: بەکاریدەهێنێت بە مانای چی دێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواى گەورە هیدای…

