Prophetic Hadeeth Encyclopedia
Search and read verified Prophetic hadeeth translations, explanations, benefits, categories and source attribution. Page 103.
Search the Hadeeth Encyclopedia
Smart instant results tolerate minor spelling mistakes, with every filter in one place.
پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عومەری کوڕی خەتاب پێمی فەرموو: پیاوێک دەستنوێژی گرت وبە هێندەی شوێنی نینۆکێک لە پێیەکانى نەشۆردبوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی بینی، وپێی فەرموو: «بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە»، بۆیە گەڕایەوە (دەستنوێژی گرت)، پا…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت». ^(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو کە ئێستا بە ئەندازەی 4مشت ئاو دەکات)، ^^…
هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وڕووی لە لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەرکی بایەخدان بە وشترەکان بە ئێمە سپێردرا بوو، ونۆرەی من هات لە ئێوارەدا گەڕامەوە وگەیشتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە وەستا بوو وقسەی بۆ خەڵکی دەکرد وبیستم کە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنو…
پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی دەکردە سەر دیوی سەرەوەى خوفەکانى
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر ئاین (ئاینداری یان دینداری) بە پێی ئەقڵ ولێکدانەوە بووایە ئەوا مەسحکردنی دیوی ژێرەوەى خوفەکان لە پێشتر بوو وەکو…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەفرەزەیەکی نارد، وتووشی سەرما بوون؛ کاتێک گەڕانەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیانکرد بەوەى مەسح بکەن بەسەر عەمامە وگۆرەوییەکانیان
ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان پێوە بكات، ومەسحیان بەسەردا بکات، ودایان نەکەنێت بە ویستی خۆی مەگەر تووشی لەشگرانی بێت
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با نوێژیان…
هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە ژیانیدا؛ چاوەڕوانى نوێژی عیشیان دەکرد هەتاوەکو سەریان نزمدەبووە (بەهۆی باوێشک ونزیکبوونی زاڵبوونی خەو)، پاشان نوێژیان دەکرد ودەستنوێژیان نەدەگرت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی هەندێک لە خێزانەکانى کرد، پاشان دەرچوو بۆ نوێژکردن ودەستنوێژی نەگرت
ئایا هیچ شتێکی ترە جگە لە بەشێک لە خۆی
لە تەڵقی کوڕی عەلیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: هاتین بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پیاوێک هات کە بە پیاوێکی بەدەوی* دەچوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چی دەڵێیت سەبارەت بە کەسێک دەست لە ئەندامی نێرینەى بدات پاش دەستنوێژگرتن؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئ…
هەرکەسێک دەست لە ئەندامی نێرینەى بدات؛ دەبێت دەستنوێژ بگرێتەوە
عروە دەڵێت: چووم بۆ لای مەروانی کوڕی حەکەم وباسی ئەو شتانەمان کرد ئەگەر یەکێک ئەنجامیان بدات دەبێت دووبارە دەستنوێژ بگرێتەوە، مەروان ووتی: ودەستلێدان لە ئەندامی نێرینە؟ عروە ووتی: سەبارەت بە ئەوە نازانم، مەروان ووتی: بوسرەی کچی سەفوان پێمی ووت: کە گوێی لە پێغەمبەری خودا…
ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە گەوڕی پەزدا؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: ئایا نوێژ بکەم لە شوێنی پشوودانى وشتر؟ فەرمووی: نەخێر
لە جابری کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد؛ ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی پەز -مەڕ وبزن-؟ فەرمووی: «ئەگەر ویستت دەستنوێژ بگرە، وئەگەر ویستت دەستنوێژ مەگرە»، ئایا دەستنوێژ بگرم لە پاش خواردنی گۆشتی…

