پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک^ دەبوو هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود^^ بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت». ^(صاع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو کە ئێستا بە ئەندازەی 4مشت ئاو دەکات)، ^^(مود: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە کە ئێستا بە ئەندازەى 1مشت ئاو دەکات)
Explanation
Benefits
کەم بەکارهێنانى ئاو لە کاتی دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن ؛ سوننەتە، وئەمە ڕێبازى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
مەبەست ماف پێدانی شایستەیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردندا لەگەڵ ڕەچاوكردنی سوننەت وئەدەبەكان بەبێ زیادەڕەوی و بەبێ كورتڕەوی، ودەبێت ڕەچاوی كات وزۆری وكەمی ئاو وشتی تر بكات.
لە زمانی عەرەبیدا بە لەشگرانی دەووترێت (جەنابەت:الجنابة) وبە ئەو كەسە دەووترێت كە مەنی لێوە دەردەچێت یان جووت دەبێت، وبەم ناوە (جەنابەت) ناونراوە چونكە ئەو كەسەی تووشی دەبێت ؛ دوور دەكەوێتەوە لە نوێژكردن وپەرستنەكان هەتاوەكو خۆی دەشوات.
صاع: ئەندازەیەكی كێشانی ناسراوە، ومەبەست لێی صاعی نەبەوییە، وكێشەكەی (480) میسقالە لە گەنمی باش، وبە لیتر (3 لیتر) دەكات.
مود: یەكەیەكی كێشانی شەرعییە، هێندەی قەبارەی هەردوو چنگی دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە مامناوەندە ؛ ئەگەر پڕیان بكات ودەستەكانی ڕا بخات، ومودێك چارەكی صاعێكە بە یەكدەنگی زانایان، وبە ئەندازەی (75) میلی لیتر دەکات.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

