HadeethEnc · 2.21.0
ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:«ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا (بەخەبەری دەکردەوە بۆ شەو نوێژ کردن بە پێی ویستی خۆی)، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد».
02
Explanation
عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە سیواک وئاوی بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئامادە دەکرد بۆ دەستنوێژگرتن لە کاتی شەودا، پاشان خوای گەورە لە هەرکاتێکی شەودا بەخەبەری دەکردەوە، ئەگەر هەڵبستایە ئەوا سیواکی دەهێنا بە سەر ددانەکانی بۆ ئەوەی ئەو بۆنە لا ببات کە بەهۆی خەوتنەوە بۆنی ناو دەمی گۆڕی بوو، پاشان دەستنوێژی دەگرت وشەونوێژی دەکرد.
Attribution
[موسلیم گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

