ئەی پێغەمبەری خودا، مەڕوماڵات تیاچوون، وڕێگاکان پچڕان (هاتوچۆ کەم بوو بەهۆی نەمانی وشتر وسواریەکانى ترەوە)، داوا بکە خواى گەورە بارانمان بۆ ببارێنێت
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە لە ڕۆژی جومعەدا لە دەرگایەک کە لە بەرامبەری (دار القضاء:دار ئەلقەزا) بوو، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا، بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا،…

