HadeethEnc · 2.21.0
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ پاڕانەوە بۆئەوەى خواى گەورە باران ببارێنێت، ڕووی لە قیبلە کرد ونزای کرد، وجلەکەى پێچەوانە کردەوە، وپاشان دوو ڕکات نوێژی کرد، وبە دەنگی ئاشکرا قورئانی خوێند
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی زەید کوڕی عاسیمی مازنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ پاڕانەوە بۆئەوەى خواى گەورە باران ببارێنێت، ڕووی لە قیبلە کرد ونزای کرد، وجلەکەى پێچەوانە کردەوە، وپاشان دوو ڕکات نوێژی کرد، وبە دەنگی ئاشکرا قورئانی خوێند»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «دەرچوو بەرەو (موسەڵا)*». *(شوێنێکە -خاکێکی فراوانە- مسوڵمانان نوێژی جەژن ونوێژە بارانەی تێدا ئەنجامدەدەن لە دەرەوەى مزگەوتەکان)
02
Explanation
خواى گەورە بەندەکانی تاقیدەکاتەوە بە ناخۆشیەکان؛ بۆئەوەى نزا بکەن ولێی بپارێنەوە ویادی بکەن، کاتێک زەوی وشک بوو لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خەڵکی دەرچوون بەرەو موسەڵا* کە لە شوێنێکی چۆڵدایە لە دەرەوەى مەدینە، بۆئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژ بکات ویادی خودا بکات ولە پەروەردگار بپاڕێتەوە بۆئەوەى باران ببارێنێت، وئەمیش نزیکترە لە حاڵەتی دەربڕینی هەژاری وپێویستی بەرامبەر خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لە قیبلە کرد بۆئەوەى نزا بکات وئەم ناخۆشیە لەسەر مسوڵمانان نەمێنێت. وەکو هیوایەک بەوەى کە ئەم ناڕەحەتیە لابچێت وباران ببارێت و وشکەساڵی نەمێنێت؛ جلەکەى پێچەوانە کردەوە، وپاشان دوو ڕکات نوێژی (نوێژە بارانەى : صلاة الإستسقاء)ی بۆیان ئەنجامدا وبە ئاشکرا قورئانی خوێند وپاڕایەوە لە خواى گەورە.
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

